نوسین
30/03/2024 - 02:00 AM
317 بینراو

هەڵوێستی دووڕووەکان لەکاتی ناخۆشییەکاندا

هەڵوێستی دووڕووەکان لەکاتی ناخۆشییەکاندا

هەڵوێستی دووڕووەکان لەکاتی ناخۆشییەکاندا

پاش جەنگی ئوحود خوای گەورە وەڵامی گومانی ئەو دووڕوو دەروون بەزیوانە دەداتەوە کە جەنگێکی دەروونیی خراپیان دژ بە پێغەمبەر ﷺ و یارانی هەڵگیرساندبوو و ئازاری بڕاوادارانییان پێ دەدا و برینەکانیان پێ دەکولاندنەوە و دەیانگوت ئەگەر پێغەمبەری ﷺخودا بە قسەی ئێمە بکردایە ئەوە هەر گیز وامان بەسەر نەدەهات و ئەو هەموو زیانەمان پێ نەدەکەوت. خوای گەورە لەوەڵامدا پێیان دەفەرموێت: [قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ]. واتە: ئەی موحەممەد ﷺ پێیان بڵێ: ئەوانەی لەو غەزایەدا شەهید بوون ئەگەر لەماڵەکانی خۆیشیاندا بوونایە، بەپێی خۆیان دەڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنانەی کەبۆیان دیاریکرابوو تێیدا شەهید بن و گوزەرکردنی ڕووداوەکان بەو شێوەیە مەبەست لێی تاقیکردنەوەی بیروباوەڕی ئێوە و دەرخستنی نیەتەکانی دڵتانە و خوای گەورەیش ئاگای لە نیەتی دڵی هەمووتانە و هیچی لێ پەنهان نییە. #پڕۆفیسۆر‌_خالید