04/09/2025 - 05:13 PM
59 بینراو

لێخورینی پاسكیل بۆ ئافره‌تان

بەڕێزێکی تر پرسیاری ئەوە دەکات ئایە لێخوڕینی پایسکیل بۆ ئافرەت   دروستە یان دروست نیە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر ئێمە پاڕکێکمان هەبێت  ئەم پاڕکە تایبەت بێت بە ئافرەتان یا ئافرەت لە ماڵەکەی خۆیدا  پاسکیل لێ بخوڕێت ئەوکاتە بەدڵنیایەوە  (جلی وەرزشی) لەبەردابێت، ئەم جلە وەرزشیانە سروشتیان وایە  تەسکن، هەندێك جار تەنکن،  وە جسمی ئافرەت تێدا دەردەکەوێت، لەم شوێنە تایبەتانەی بە ئافرەت خۆیداو یان ئە گەر سەنتەرێکی (جیم)  بێ و تەنیا ئافرەتان خویانی تێدا بێ و ئەو جۆرە جلانەیان لەبەردابێت، کە هەندێک تەسك بێت، (تەراک سوود) بێت (بەدی) بێت، ئەمە گرفتێکی شەرعی نیە.  بەڵام لە شوێنی گشتی یان کە پیاو بیبینێت، وە لەبەر چاوی پیاوەوە ئەم کارە بکرێت،  وە پیاوەکان نامەحرەمی خۆی بن, ئەمە بەهیچ شێوازێك دروست نیە. وە حەرامە. پاسکیل لێ خوڕینش وایە خوشکێکی بەڕێز ناتوانێت بەیانی بە (تراك )سوورێکەوە  پاسکیلێك بێنێ لە باغی گشتی  یان لەو سەرجادانەی سلێمانی لێ بخوڕێتچونکە پیاوی نامەحرەم ئەی بینێت وە جسمی تیایدا دەر دەکەوێت  وە طەبیعەتی ڕیازەکە وایە کە پێویست بە جۆرێك جل ئەکات، کە ئەو جۆرە جلانە بۆ پیاوی نامەحرەم لەبەرکردن، یان پیاوی نامەحرەم تێکەڵ بوون، بەم جلانەوە  حەرامە، شەرحەن کەواتە ئێمە ناڵێین لێخوڕینی پاسکیل بۆ ئافرەت حەرامە.  ئەڵین لێخوڕینی پاسکل بۆ ئافرەت لەبەردەم پیاوی نامەحرەمدا  یا لە شووێنێکی گشتی کە پیاوی نامەحرەم بیبینێ لەم شوێنەدا وەبەم شێوازە حەرامە.  ئەگینا لێخوڕینی پایسکیل لەماڵی خۆیدا یالەسەنتەرێکی (جیم) کەتەنها تایبەتە بەئافرەتان کەتەنیا خۆیانی تێدان لە پارکێکدا کەتەنها ئافرەتان  بۆی دەچن هیچ گرفتێکی نیەو دروستە . خوای گەورەش زاناترە

لینک