فرۆشتنی کاڵا بەدۆلارو شکندنەوەی بەدینار
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: ده‌ڵێت: من له كۆمپانیایه‌ك دیاره نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌یه‌٫ ده‌ڵێ شت ده‌فرۆشم، به‌دۆلار ده‌ڵێت: بۆنمونه یه‌ك ده‌به زه‌یت به (1) دۆلار ده‌فرۆشم، به دوكاندار ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دینارم بداتێ بۆ هه‌ر دۆلارێك واتا ئه‌وكاته‌ی كه ده‌به زه‌یته‌كه‌ی ده‌داتێ به (1380)دینار لێی وه‌ره‌گرێت، به‌نه‌قدی به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌كه به نه‌قدی نه‌دا، بۆ هه‌ر دۆلارێ بڕی (1420)دیناری لێ وه‌ره‌گرم ئایه دروسته یا دروست نیه؟ وه ئایه معامه‌له‌كه چۆن دروست ده‌بێ دەڵێن: چونكه كۆمپانیا ده‌ڵێ له‌كاتی وه‌رگرتنی هه‌ر دۆلارێ كه‌ده‌بێته دینار ئه‌گه‌ر نه‌قدی بێ ئه‌گه‌ر قه‌رز بێ بری (400)یان زیاتر وه‌ر بگیرێت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌رێزان ئێمه گوتومانه ئه‌مه شكاندنه‌وه‌ی پاره‌یه تۆ كه زه‌یته‌كه دەفرۆشیت، ئه‌گه‌ر كابرا پاره‌كه‌ی دایتێ یه‌كسه‌ر ئه‌وكاته ئه‌مه هیچ موشكیله‌ی شه‌رعی نیه، بە(1380)دینار ده‌به‌ی زه‌یتی ده‌ده‌یتێ، وه بۆی ده‌شكێنیته‌وه، پاره‌كه وه‌ره‌گری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆلاره‌كه كه‌وته قه‌رزه‌وه وه شكاندنه‌وه‌ی بۆ كرا به (1420) دینار ئه‌گه‌ر ته‌نها به (1380)شكاندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ی هه‌ر حه‌رامه نه‌ك به (1420)بۆ؟ چونكه ئێمه گوتومانه پاره شكاندنه‌وه یانی پاره گۆرینه‌وه،تۆ ئه‌گه‌ر زه‌یته‌كه‌ت فرۆشتوه، به دۆلار ، ئیتر ئه‌و دۆلارێكی لایه ئه‌و ده‌ڵێت: من پاره‌كه‌م پێنیه ئێستا بت ده‌مێ ئێ باشه بۆم شكاندیته‌وه به(1420)دینار ئه‌مه "حه‌رامه" بۆ؟ چونكه تۆ دۆلارت فرۆشتوه، به دینارێك كه وجودی نیه؟ چ جۆره ریبایه‌ك دروست ده‌كا؟ ریبای "نه‌سیئه" دروست ده‌كا٫ له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوازێك ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نیه، یا ئه‌وه‌تا ده‌به زه‌یته‌كه كه پێی دەفرۆشیت، ئه‌گه‌ر دۆلاره‌كه‌ی نه‌بوو بتداتێ به كاش بڵێ: كاكه من به قه‌رز پێت نافرۆشم٫ بۆ دۆلارت پێ نافرۆشم بڵێ من به دینار٫ پێت ئه‌فرۆشم ئه‌م ده‌به زه‌یته مادام تۆ پاره‌ت نیه‌٫ دۆلاره‌كه كه ئێستا بیشكێنینه‌وه پاره‌كه‌یم بده‌یتی، بڵێ: واز له معامه‌له‌ی دۆلار بێنه ئه‌م ده‌به زه‌یته به (1420)دینار پێتده‌فرۆشم، ئه‌وكاته معامه‌له‌كه شه‌رعی ده‌بێت و وه‌هیچ موشكیله‌یه‌كی تێدا دروست نابێت، به‌ڵام تۆ ئه‌هه‌ر بكه‌وێته قه‌رزه‌وه وهه‌ر به‌دۆلار پێی بفرۆشیت و دواتر دۆلاره‌كه‌ی به‌زیاتر بكه‌ی به‌ماڵ و به‌سه‌ریدا بشكێنیته‌وه ئه‌مه به‌دڵنیاییه‌وه "حه‌رامه" وه‌دروست نیه خوای گەورەش زاناتره
لینک