شێوازی دابەشکردنی قازانج و زیان لە(مضاربة) دا
ئەڵقەی 11 پرسیاری 160 بەڕێزێكی كە دەپرسێت دەڵێت من ئیش بە پارەی خەڵك دەكەم، تەوزیعی قازانجەكان بەو شێوازە دەكەم لە(%10)ئەو پارەیەیی كە داویەتی دەبێتە (ڕبح) وە لەكاتی زەرەدیش ھەمان نسبەی لێدەبێتەوە و دەبێتە زەرەد ھیچ كێشەیەكی ھەیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ كێشەی ھەیە بەڕێزم ئەم پارەیەیی كە تۆ وەرتگرتووە بە موزاڕەبە، وەرتگرتووە ئەوان پارە دەدەن تۆ ئیش بە پارەكانیانەوە دەكەیت، باشە ئەم لە (%10) كە تۆ باسی دەكەیت، ئەگەر نسبەی قازانج بێت، ئەمە ئاساییە، تۆ لە(%10) نسبەی قازانج بدەیت بەو كەسانەی كە پارەكانیان داوە بە بەڕێزت، بەڵام ئەگەر (%10) ڕێژەی دەسمایەكانیان بۆ بگێڕیتەوە، ئەمە ڕیبایەو ڕوونە، كەواتە من وا تێدەگەم كە جەنابت دەڵێیت لە تەوزیعی ئەرباحەكان كەواتە ان شاء الله قازانج دەكات و حەڵاڵە نیسبەی قازانج لە(%10) دەدەیت، بەڵام دەبێت ئەم بەڕێزانە لەوە ئاگاداربن خاوەن دەستمایەكان بەوەی ئەگەر زەرەد كرا ئەوان بە ڕێژەی دەستمایەكانیان زەرەد ناكەن، وە ئەوان دەبێت بە كۆی پارەكە تەعامول بكەن، یەعنی ئەگەر گریمان تۆ ئەم پارە ھەڵدەسوڕێنی كە پارەت نیە، بەڵام پارەكەی تۆ بریتیە لە (10) پشك ھەریەكەو لەم بەڕێزانە پشكێكی ھەیە باشە وە ھەریەكەو بە پێی پشكەكەشی قازانجە لەكاتی زەرەددا تۆ ھیچ زەرەد نادەیت، ئەوان بە ھەمان شێوەی پشكەكانیان لە(%1) قازانجیان ھەبووە، وە بۆنمونە لەسەدا دەستمایەكانیان ھەبووە بەپێی ھەمان ڕێژە نسبەی زەرە تەعامول دەكەن واتا (%10) زەرەدیش تەعامول دەكەن، چونكە پشكەكە گوتومانە (10) پڕۆژەكە (10) پشكە ھەر پشكەو سەھمێكە, ئێمە گوتومانە دەیكەین بە سەد، بۆنمونە بۆی زیاتر وردی بكەینەوە، لە(%10) ھەیە ئەم بەڕێزانە دەكەسن یەكی لە(%10) دەیان ھەیە ھەموویان لە (%100) پڕۆژەكەیان ھەیە لە قازانجدا یەكی لە (%10) دەبەن لە زەرەددا یەكی لە (%10)تەحەمول دەكەن، تۆ كە ھەڵسوڕێنەری پارەی ھەر (10) كەسەكەی ھیچ زەرەد نادەی، وە لە قازانجیشدا ئەو پشكەی كە بۆتۆ دیاری كراوە بەرتدەكەوێت، كەواتە لە مضاربەدا خاوەن دەستمایەكان ئەم حەقیقەتە بزانن ئەگەر ئەو كەسەی ئیش بە پارەكانەوە دەكات، گوتیشی من دوایی زەرەد دەدەم ئەم قسەیە دەقیق نیە لە ڕووی زانستیەوە بەیانی دەتانباتە بەردەمی شەرع كە شەرعی پێبكەیت ئەو تەحەولی زەرەد ناكات، ئەو ماندوو بونەكەی زەرەد كردووە ئێوە پارەكانتان زەرەد دەكەن كەواتە ئەم بەڕێزە كە دەڵێت ھەمان نیسبەی زەرەدیشی دەدەن ئێمە دەڕۆین ئەوكاتە دەبێت بزانین پارەكان ھی چەند كەسن وە چەند كەس بە ڕێژە بەشدارن لەم پارەدا بە ڕێژەی پارەكانیان دوایی زەرەد تەحەمول دەكەن، ئەگەر وەك ئەوەی ھەمان نمونەی پێشو بۆی وازح بێت، بۆ زەرەد ئەوەی كە لەبەر چاوی بەڕێزتان گریمان ئەم ( 10) پشكە ھی شەش كەسە، یەكێكیان بە تەنھا (5) پشكی ھەیە، پێنجەكەی تریش پێنج دانەیان ھەیە ئێستا (10) پشكە بەڵام پێنجیان ھی كەسێكەو پێنجیان ھی پێنج كەسە لە زەرەدا ئەم كەسەی كە پێنج پشكی ھەیە، نیوەی زەرەدەكە تەحەمول دەكات، ئەو پێنج كەسەی لە پێنج پشكیان ھەیە، بە ھەر پێنجیان ئەوانە بەھەر پێنجیان نیوەی زەرەدەكە تەحەمول دەكەن، كەواتە لە زەرەددا ڕێژەی دەستمایەیی موعامەلەكە بەپێی ئەو ڕێژەیە زەرەد تەوزیع دەكرێت، بەڵام لە قازانجدا دەكرێت قازانجەكان ئەمەی كە پێنج پشكی ھەیە لە(20) بەركەوتبێ ئەوان لە(80) بە ھەر پێنجیان بەڵام لە زەرەددا بەپێی دەستمایە تەوزیع دەكرێت، دەستمایەكەیان لە زەرەدەكەدا چەندە نیسبەی زەرەد وا تەوزیع دەكرێت، لە قازانجدا خۆیان ئازادن بە ھەر ڕێژەیەك ڕێكدەكەون، ئەوەی گرنگە لەسەروو ھەمویەوە ئەوەیە كە ئەو كەسەی پارەكەی ھەڵسوڕاندووە ئەو كەسە تەحەمولی زەرەدی پارە ناكات خوای گەورەش زاناترە
لینک