کڕینی دراو لەڕێگەی تەلەفۆنەوە
پرسیاری:ئه‌ڵێ من رۆژانه تێلم بۆ ده‌كرێ بۆ نرخی دۆلار یاخود دینار یان یۆرۆ كه سعری به‌دڵ بو ئه‌ڵێ یه‌ك ده‌فته‌رم بۆ بكره‌و ئێواره بۆم بێنه شه‌و پاره‌ت ده‌ده‌مێ ئایه دروسته؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئه‌م بابه‌ته به‌رێزان زۆر بڵاوه له‌ناو بازارت دۆلاره‌كه وه له بۆرسه‌دا زۆر بڵاوه ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌ئیشی كرین و فرۆشتنی دراودەكه‌ن زۆر توشی ئه‌م حاڵه‌ته دێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رێزه‌ی كه ئه‌پرسێ له سعره‌كه، وه داوا له‌م ئه‌كا كه پاره‌كه‌ی بۆ بكرێ له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م ئه‌گه‌ر خۆی پاره‌ی هه‌بێ خاوه‌نی دوكانه‌كه بۆی نیه بۆی بشكێنێته‌وه و پێی بفرۆشێ، بۆ؟ چونكه ئه‌گه‌ر خۆی پاره‌ی هه‌بێ بڵێ كاكه ئه‌وه بۆم شكاندیته‌وه وه گه‌ڵاكه‌ی تۆ له ئێستادا بۆنمونه كردوێتیه (١٦)ملیۆن و نیو با وابڵێین ئه‌وكاته ئه‌م پێی فرۆشتوه دیناری پێ فرۆشتوه به دۆلارێك كه دۆلاره‌كه بونی نیه، ئه‌مه‌ش "ریبای نه‌سیئه" دروست ده‌كات، وه "حه‌رامه" شكاندنه‌وه‌ی پاره وه فرۆشتنی به پاره‌یه‌كی تر ئه‌بێ هه‌ردوو پاره‌كه حازر بن، ئێسته ئه‌م گه‌ڵاكه شه‌و حازر بێت، ئه‌م دیناره‌كه‌ی پێ فرۆشتوه به‌م سعره‌ی كه ئێستا هه‌یه حه‌ل چیه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م حه‌رامه نه‌بین، ئه‌م به‌رێزه‌ی كه دوكانه‌كه‌ی هه‌یه له بازاری دۆلاره‌كه‌و له بۆرسه‌كه ئه‌بێ بروا به پاره‌ی خۆی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار بدا به دینار ئه‌بێ به كاش دیناره‌كه بۆ ئه‌م كه‌سه بكرێ، كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كردوه پاره‌ی خۆی نه‌بێ هی شه‌ریكیشی نه‌بێ پاره‌ی كه‌سێ بێگانه‌یه، ئه‌چێ به كه‌سێك ئه‌ڵێ كاكه دینار هه‌یه ئه‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌ڵێ ئه‌مه یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار بایی یه‌ك ده‌فته‌ر دینارم ده‌رێ ١٦ ملیۆن و نیوی به‌كاش لێ وه‌ره‌گری دوای ئه‌یهێنێته‌وه ئه‌م ئێواره دیناره‌كه ئه‌باته‌وه بۆ كابرا ته‌سلیمی ئه‌كا یا له دوكانه‌كه‌ی خۆی بۆی ئه‌پارێزێ ئه‌و ئه‌چێ ده‌فته‌ره‌كه‌ی لێ وه‌ره‌گرێته‌وه، به‌چه‌ندی كریوه رێك به‌وه‌نده زیادی ناخاته‌وه سه‌ری له موقابیلی ئه‌مه‌دا بۆی هەیه عموله‌یه‌ك داوا بكا كه ئه‌م چوه هیلاكی كێشاوه وه ماندوو بوه، چوه پاره‌ی بۆ كریوه بەس عموله ئه‌گه‌رنا ئه‌م كابرایه‌ی خاوه‌نی دوكانی حەواڵه‌كه‌یه بۆی نیه پاره‌ی خۆی پێ بفرۆشێ له‌كاتێكدا ئه‌و دۆلارەكه‌ی حازر نیه، ئه‌گه‌ر كاتێ كه ته‌له‌فۆن ئه‌كا دۆلاره‌كه‌ی حازر بێت، یانی بۆنمونه ئه‌م به‌رێزه ته‌بیعه‌ت وایه به‌رده‌وام كرین و فرۆشتنیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه، ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌م كوره ئه‌كات،له بازاری دۆلاردا پاره هه‌یه لای خۆی ئه‌ڵێ پاره‌م هه‌یه له‌له‌ت ئه‌ڵێ به‌ڵێ دوو ده‌فته‌رت لێره‌یه ئه‌ڵێ گه‌ڵا به‌چه‌ندە؟ ئه‌ڵێین گه‌ڵا به (١٦٥)ئه‌ڵێ ئه‌و دوو ده‌فته‌ره‌م بۆ بشكێنه‌وه، به دینار ئه‌مه هیچ موشكیله‌ی نیه، ئه‌گه‌ر دیناری خۆی پێ بفرۆشێت، چونكه دۆلاره‌كه‌ی ئه‌و له دوكانه‌كه‌دا حازره دۆلاره‌كه ئه‌كاته سه‌ر ره‌صیدی خۆی دیناره‌كه ئه‌كاته سه‌ر ره‌صیدی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سی كریار ره‌صیدی نه‌بو ئه‌وكاته دوكانداره‌كه وه‌كو عه‌رزم كردن ئه‌چێ به پاره‌ی خۆی به‌كاش بۆ ئه‌كڕێ بۆی دێنێته‌وه بۆی ئه‌كا به ماڵ دوایی شه‌و ئه‌چێ دۆلاره‌كه‌ی لێ وه‌ره‌گرێت، ئه‌م عموله‌یه‌كی حه‌قی ماندوبونه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێ ئینجا حه‌قی جیاوازی نرخی نێوان دۆلار و دیناره‌كه خوای گەورەش زاناترە
لینک