18/09/2025 - 12:35 AM
56 بینراو

پێدانی (مغذي) بە نەخۆش لەمانگی رەمەزاندا

گشتی

بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت من كارمەندی تەندروستیم، لە ھۆڵی نەشتەرگەری كار دەكەم ،دیارە پرسیارەكە باشی مانگی ڕەمەزانە، مانگی ڕەمەزان بەردەوامین لە ئیش كردن نەخۆش سەردانمان دەكات لە ھەمان كاتیشدا ھێشتا نەخۆشەكانمان بەڕۆژون ئایا گوناھبار دەبین لە عەمەلەیاتدا بە پێدانی بەنجی گشتی و موغەزی و دەرمان بدەین بە نەخۆشەكان لە پێناو سەلامەتی و پێویستی عەمەلەیاتەكە ڕۆژوی نەخۆشەكە لە ئەستۆی ئێمەدا دەبێت ئایا ڕۆژوی نەخۆشەكە دەشكێت ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: یەكەم نەخێر یەعنی ئێوە ھیچ گوناھبار نابن بەوەی كە موغەزی یان بەنج یان ھەر بابەتێكی تر بۆ ئەو نەخۆشانەی كە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا نەشتەرگەری دەكەن پێیان بدەن، ڕۆژوی نەخۆشەكان بەتاڵ دەبێتەوە بەڵام گوناھبار نابن چونكە ئەمە حاڵەتی نەخۆشیدا خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {فَمَن كانَ مِنكم مَرِيضًا أوْ عَلى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِن أيّامٍ أُخَرَ }، ئەم بەڕێزانەی كە نەخۆشن لە ڕەمەزان ڕۆژووەكان قەزا دەكەنەوە،ئەگەر عەمەلەیاتەكەیان پێویست و زەڕوڕە لە ڕەمەزاندا بكرێت ئەگەر نا باشتر وایە ھەم بۆ ئێوە و ھەم بۆ نەخۆشەكان ئەم بەڕێزانە نەشتەرگەریەكانیان بخەنە دوای ڕەمەزان لەدوای ڕەمەزان نەشتەرگەریەكانیان بكەن ڕۆژووی ڕەمەزانەكانیان بە تەواوی بگرن خۆیان قەرزداری قاپی پەروەردگار نەكەن، دوای ڕەمەزان عەمەلەیات بكەن ، ئەگەر پێویستیشە بە زوویی عەمەلەیاتەكە بكرێت، ئەوكاتە ئێوە گوناھبار نابن، كە موغەزی دەدەن بە نەخۆشەكان و نەخۆشەكان ڕۆژووەكانیان دەشكێت دواتر ڕۆژوەكە دەگرنەوە.

لینک