19/09/2025 - 09:10 PM
104 بینراو

گۆڕینی پارەی وردە بەزبرە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دەربارەی ئەوەی کە ئەڵێ  من کاسبم دیارە خۆی کەسابەت ئەکا (٢٥٠)دیناری هەیە ئینجا ئەڵێ زۆر جاربۆ نمونە خزمەکانی خۆی بۆ نمونە دراوسێ دووکان یا جوملە فرۆشێك وردەیان ئەوێ ئەم پارەکەیان ئەداتێ بە بێ ئەوەی زیادەیان لێ وەربگرێتەوە وە ئەمڕۆ پارەکەیان ئەداتێ  بەیانی بۆیان دەهێنەوە  ئایە گوناهبار ئەبێت  وە چارە چیە بۆ ئەو کارە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: لەم حاڵەتەدا بەڕێزان ئەبێ  ئەم پارە بە گۆڕینەوە نەدرێت، بەو کەسانە  پێیان بدەی   بڵێی    کاکە ئەمە (٥٠)هەزار (٢٥٠)ییە نەڵێی  ئەوە بۆم بگۆڕیتەوە  خۆی  بۆ بگۆڕێتەوە  چونکە ئەگەر بە گۆڕینەوەبێ ئەبێت یەکسەر پارەکەت بداتێ مادام دەیبا دوای دەیهێنێتەوە بڵێ کاکە ئەم پارانەم بۆ بەرە لە وەکیلی منەوە بۆم کە بە پارەی زبرە یا ئەو پارانەو بە قەرز ئەدەمێ، باشە دوای بۆم بهێنەوە،  وە مەرجی ئەوەشی  لەگەڵ دانەنێی دوایی بیکات بە زبرە ،بەزبرە  بۆت بێنێتەوە،  ئەوەیە بیکەی بە وەکیل باشترین ڕێگر ئەوەیە، بیکەی بە وەکیل  پارەکەی بدەیتێ، وە  دوایی بچێت لە وەکیلیەوە  بۆت  بکات بە پارەی زبرە و بۆت بهێنێتەوە  ئەگەریش وەکو قەرز پێی بدەی  دوای بڕوا بیکا بە زبرە هەر گرفتێکی شەرعی نیە . خوای گەورەش زاناترە

لینک