27/09/2025 - 05:43 PM
108 بینراو

ئاو هێنانەوە بەدەست بەپاساوی توش نەبوون بەنەخۆشی.

پیاوان

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزێك ئەپرسێ: ئیبن قەییم لە کتێبی (طب النبوي)یدا، (دیارە باس لەوە ئەکا ئەگەر ئینسان تۆوی ئینسان بۆ ماوەیەکی زۆر دەرنەچێ)، نووسیویەتی ئەم بەڕێزە ئەڵێ تووشی کۆمەڵێ نەخۆشی خراپی ئەکا وەك وەسواسی، شێتی، پەڕکەم، پرسیارەکەی ئەم بەڕێزە ئەوەی ئەڵێ من تەمەنم (18) ساڵە و تا ئێستا ئەتووشی لەشگرانی نەهاتووە، ئەڵێ دروستە من بە دەستی خۆم ئاوی خۆم بهێنمەوە بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشیانە نەبم.

وەڵام

- وەڵام: بەڕێزان ئەمەی ئیبن قەییم ئەیفەرموێ جارێ یەکەم لە ڕووی زانستییەوە زۆر دەقیق نییە، ئیبن قەیم ئەو کاتەی ئەم قسانەی کردووە ئەو وەسائیلانە بەردەست نەبوون، ڕاستە هێڵانەوەی ئەم بابەتە لەوانەیە خراپ بێ، بەڵام خوای پەروەردگار جیهازێکی سروشتی لە ئینساندا داناوە ئەگەر ئەم حەڵەتانە زۆر (چۆن ئەڵێی) سەر بکا ئەو کاتە ئینسان تووشی حاڵەتی لەشگرانی ئەبێ، وە ئەو مەخزوونە بەتاڵ ئەبێتەوە، تۆ تووش نەبووی دیارە لە ئەساسدا پاڵنەرێکی بە قووتت نییە لە ڕووی جیسمییەوە، لەبەرئەوە نەخێر بە هیچ شێوازێک ئینسان دروست نیە بەم پاساوانە بڕوا ئاوی خۆی بە دەستی خۆی بێنێتەوە، بە پاسابی ئەوەی وەڵا نەبادا تووشی نەخۆشی بم، ئەم ئاو هێنانەوەیەش بە دەست خۆی بۆ خۆی کۆمەڵێک نەخۆشی تر بە دوای خۆیدا دێنێ، لەبەرئەوە ئینسان ئەگەر لە نێوان دوو بژاردە بێ بژاردە حەڵاڵەکە هەڵدەبژێرێ، کە بژاردە حەڵاڵەکە دڵنیان هیچ زەرەرێکی نییە، چونکە خوای پەروەردگار کە بە پێغەمبەر ئەفەرموێ (ﷺ): (ويحل لهم الطيبات ويحرم عليهم الخبائث)، دڵنیاین لەوەی کە ئەوەی خوا حەرامی کردووە خەبیثە وە ئەوەی خوا حەرامی کردووە زیان بەخشە، ئەوەی خوا حەڵاڵی کردووە بێ زیانە، کەواتە ئەم با بابەتە مادەم لە شەرعی حەرامە زیان بەخشە، بەڵام هیچ کەس نەی گوتووە ئەگەر ئینسانێک لە هەر تەمەنێکدا بێ ئیللا پێویستە بۆ مەودای ئەوەنە بە دەستی خۆی خۆی بەتاڵ بکاتەوە بۆ ئەوەی تووشی شێتی و پەڕکەم نەبێ، شتی وانیە لە شەرعدا و وە ئەمە دەلیلێکی زەعیفە. لەبەرئەوە بە هیچ شێوازێک بە پاساوی ئەوەی کە ئینسان تووشی نەخۆشی نەبێت دروست نییە کاری وا بکا، وە ئەم کارە خۆی بۆ خۆی ڕێگە پێ نەدراوە.

لینک