27/09/2025 - 05:47 PM
100 بینراو

وەرگرتنی عمولەی(راجع) لە حەواڵەدا.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من پارەم لە دوبەی هەیە دەمەوێت تەحویلی هەولێر بکەم، لە بەرامبەر تەحویلەکەدا پارەی زیادە دەدەن حالییەن، ئایا ئەم پارەیە حەڵاڵە یا حەڵاڵ نییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەم بابەتە لە عورفی ئەهلی بازاڕی دۆلارەکە بە ڕاجیح حسێبە، مەسەلەی وەرگرتنی راجح هیچ موشکیلەیەکی تیا نییە، یەعنی من پارەیەکم هەیە لە سلێمانی ئەگەر بمەوێ حەواڵی توبەی بکەم ئەبێ عەمولە بدەم، ئەگەر لە دوبەی هەمبێ بمەوێ بیێنمەوە بۆ سلێمانی بازاڕی دۆلارەکە یان دوکانی حەواڵەکە پارەم بداتێ گرفتی هەیە؟ نەخێر، هیچ گرفتێکی تیا نییە وە ئینەما ئەمان سوود لەو پارەیە وەرئەگرن، تۆش بۆت هەیە سوود لەو پارەیە وەربگری، لە موقابیلی پارەکەدا.

لینک