12/10/2025 - 09:33 PM
110 بینراو

زەکاتی کاڵا بازرگانییەکان و ئەژمارکردنی قەرز.

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: دوکانمان هەیە ساڵانە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان زەکاتی لێ دەدەین، ئەمساڵ بە هۆی ناجێگری نرخی دۆلار دینارەکەمان نەکردە دۆلار و لە بری ئەوەی مەبلەغێکمان دۆلار قەرز کردووە، پارەی دینارمان هەیە زیاد لە ئەندازەی قەرزەکان، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئێمە پێویستە قەرزەکە بدەینەوە لەو ماوەیەدا وە لەو ماوەی پارە و ئەشیای دوکان زەکات بدەین یان قەرزەکە نەشدەینەوە ئاساییە، بەڵام بە سیعری ڕۆژ بڕی دینارەکەی لە بەرامبەردا بشکێنینەوە ئەوجا زەکاتەکە بدەین، واتا ئێمە زەکاتەکە هەر دەدەین بەڵام بۆ قەرزەکە هەر دەبێ پێش زەکاتەکە بیدەینەوە یان تەخمینی بکەین و زەکاتەکە بدەین؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: تۆ پەیوەندی بە قەرزەکەوە نییە، تۆ ئەشیاکانی خۆت لە دوکانەکەدا ئەگەر مامەڵە دۆلاری بە دۆلار ئەکڕی و ئەفرۆشی بیخەمڵێنە چەنت هەیە، قەرزەکەی کە لەسەرتە لێی دەربکە، باقی پارەکانی کە زەکات بدە، ئەگەریش تۆ بۆ خۆت بە دینارە مامەڵە ئەکەی خەمڵاندن بۆ ئەشیاکانی خۆت بکە بە دینار بە نرخی فرۆشتن، دواتر لەو ڕۆژەی کە ئەتەوێ زەکات بدەی دینا دۆلار بە چەنە نرخی ئەونە بای ئەوەنە، یەعنی دەفتەرێک دۆلارت لایە ئەو دەفتەرە لە دەستمایەی دینارەکە بشکێنە باقی دینارەکە ئەگەر نیسابی تیایە وە ئەگەر وەکوو ڕێژەی زەکات ئەمێنێتەوە زەکاتی بدە.

لینک