گومان کردن لەدادوەری خوای گەورە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: گومانکردن لە دادپەروەری خوای گەورە گوناحە یان کوفرە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: کوفرە بەڕێزان، ئینسان ناکرێ گومانی هەبێ لەوەی کە خوای پەروەردگار دادوەرە یان دادوەر نییە، خوای پەروەردگار دادوەرە، یەکەم ئەگەر گومان لەسەر ئەمە دروستبێ گومانە لە سیفەتێک کە سیفەتی ئەسیلە بۆ خوای پەروەردگار، دووم گومانە لەوەی کە لە زاتێک وە لەم سیفەتەی کە بە سیفاتی کەمال بۆ خوا دائەنرێ، یەعنی ئەمە بە دوو ئیعتیبار کوفرە، یەکەم بەو ئیعتیباری کە تۆ باوەڕی بە سیفەتەکە نییە، دووەم بۆ ئیعتیباری کە قەناعەتی بە سیفەتەکە نەبوو واتە گومانیان هەیە لەوەی کە خوا زوڵم ئەکا (والعياذ بالله)، وە خوای پەروەردەگار نەفی ئەمە ئەکا جوملەتن وەتەفسیڵەن، وە ئەفەرمووێ: ﴿وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ﴾، (خوای پەروەردگار زوڵم ناکا)، ئەوە لە حەدیسە قودسیەکەدا ئەفەرمووێ: (يا عبادي إني حرمت الظلم على نفسي، وجعلته بينكم محرماً فلا تعلموا)، (خوای پەروەردگار زوڵمی لەسەر خۆی حەرام کردووە وە لەسەر عەبدەکانیشی حەرام کردووە، ئەفەرموێ زوڵم لە یەکتر مەکەن)، ئێستا ئینسان چۆن ئەبێ سەرەڕای هەموو ئەو دەقانەی کە باس لە عەدلی پەروەردگار ئەکەن وە باس لەوە ئەکەن کە پەروەردگار زوڵم ناکا، کەواتە ئینسان ئەگەر گومانی وا برد کەواتە گومانی لە هەموو ئەو دەقانە هەیە وە لە ڕاستی دادڕەوی وە فەرمان ڕەوایی خوای پەروەردگار هەیە وە گومانی زوڵمی بە خوا هەیە (والعياذ بالله)، هەموو ئەمانە ئەچنە خانەی کوڕەوە، لەبەر ئەوە گومان پەیداکردن لە ئەسما و سیفاتی خوا کوفرە، ئەگەر ئینسان بەدگومان بێ بەرامبەریان، نەک گوناهـ، گوناهێکە لە ئاستی کوفردا. خوای گەورەش زاناترە
لینک