17/10/2025 - 10:28 AM
105 بینراو

عمولەی بانک و کۆمپانیا

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من لە هەولێر پارەم بردۆتە بانک کە دۆلارم بۆ حیساب دەکا بە (132) هەزار ئەیشکێنێتەوە بۆ هەر (100) دۆلارێک، بەڵام دۆلارەکە لە تورکیا بۆ سەرف دەکرێت با لە سەدا یەک وەردەگرێ وە شەریکەی نەقڵ هەیە من کارتی بانکەکەم لای ئەو داناوە، ئەویش لە %7 وەردەگرێ، من خۆم وەرم نەگرتووە، جا ئایا ئەم مەعامەلەیە جائیزە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ ئەوەلەن ئەبێ ئەوەی کە بانق وەری دەگرێ ئەوە سیفەی عمولەی حەواڵەیە حەواڵەکە ئەکا، شەریکەیش ئێ لە %7 وەریدەگرێ، ئەبێ ئەم برا بەڕێزە ڕوونی بکاتەوە شەریکە لە %7 موقابیلی چی وەرگرێ؟ یەعنی ئەگەر شەریکە مامەڵە بەم کارتەوە ئەکا وەئەم پارانەی ئەم بەڕێزە لای شەریکەیەکە وە شەریکە مامەڵە بە کارت و پارەکانەوە ئەکا وە شەریکە لە موقابیلی ئەم مامەڵەکردنە لە (%7)ی بۆ خۆی هەڵدەگرێ و بانقیش عومولەی لە (%1)ی حەواڵەکە وەرەگرێ باقیەکەی ئەم وەریدەگرێ ئەمە موزارەبەیە و هیچ گرفتێکی شەرعی تیا نییە، بەڵام ئەگەر مەبەستێکی تری هەبێ ئەوەیان لای خۆیەتی، ئەوەی کە وازحە لای من وا ئەڵێ، ئەڵێ(من بە پارەکە ڕەقەم بانکەکە دۆلاری تیایە، دۆلارەکە (132) هەزار ئەشکێتەوە)، دیارە ئەوە مەئلوفە ئێستا هەر وایە، بەڵام ئەڵێ (بانق لە (%1) عمولە وەردەگرێ لە موقابیلی تەحویل و شەریکەش لە (%7)ی بۆ خۆی وەردەگرێ، باقی ئەو بۆ ئەم ئەگەڕێتەوە، (وەکو عەرزم کردن) بەم شێوازە ئەگەر ئەم کارتەکە یان حساب بانکەکە دەستی بەو شەریکەیە کردبێت دروستە، وەگەر شەریکەیەکیش هەبێ حەواڵەی بۆ بکە یا بۆ نموونە پارەکانی بۆ بەم شێوازە بەکاربێنێ، ئەمە ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا، ئەگەر مەبەستێکی تری هەبێ ئەبێ ڕوونی بکاتەوە. خوای گەورەش زاناترە

لینک