داهاتی پشکەکانی چاڤی لاند.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من بایی سێ ملیۆن دینار پشکی کۆمپانیای چاڤیلاندم کڕیووە، واتە سەهمم هەیە لەو پرۆژەیەدا، ساڵانە بە پێی ژمارەی پشکەکانم لە قازانجی پرۆژەکە بڕێک پارە وەردەگرم، ئایا ئەو پارەی ڕیبایە یان نا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر پارەی چاڤی لاند، داهاتی چاڤیلاند کە تۆ پشکت کڕی بێ وە بە پێی داهاتی پشکەکان قازانج بکەی ڕیبا نییە، بەڵام ئایا لەو ڕووەی ترەوە تا چەند حەڵاڵە بۆ ئەوەی ئەم پارانە سەرچاوەکانیان چین؟ ئایا سەرچاوەکانیان کاری نامەشروعن؟ ئەو تێکەڵی و ئەو بۆ نموونە شوێنە میکسانەن کە ئەو داهاتە لەوەوە پارە پەیدا ئەکرێ ئەمە جێی تێبینییەو وە جێی سەرنجە، ئەگەریش پارەکە لە بابەتێکدا بۆ نموونە کۆشکێکی خواردەمەنییە ئەوە ئیشکالێکی شەرعی نییە، وەلحاسڵ ئەبێ ئەم مەوزوعە وردتر ئەم برا بەڕێزە پرسیارەکەی بکا، بەڵام پارەی پشک لە مەشروعێکی حەڵاڵدا داهاتەکەی حەڵاڵە وە ناچێتە خانی ڕیباوە. -------------------------------------------------------------------------------- پرسەکانی ڕۆژ/ حەلقەی (20) / پرسیاری (24)/ خولەکی(27:37) بەڕێزێك ئەپرسێ: من پارەکەم پاوەندە، وە هەر جارێک زەکاتم لێ دەرکردووە پارەکەم بە دۆلار لێ دەرکردووە، ئایا ئەبێت بەو شێوەیە یان نا؟ بۆ نموونە ئەگەر بیست هەزار یۆرۆم هەبووبێ ئەو ڕۆژەی کە من زەکاتم دەرکردووە، بیست و پێنج هەزار دۆلاری کردووە، بۆ هەر دە هەزار دۆلارێک (250$) دۆلارم دەرکردووە دروستە کارەکەم یان نا؟ وەڵام: ئاساییە بە مەرجێک ئەو پارەیەی کە شکاندنەوەی بۆ کراوە وەکوو خۆی باسەکە فیعلەن دەقیق بۆی کردبێ، یەعنی ئەم یۆرۆکانی کە هەیە شکاندویەتیەوە بە دۆلار ئەو ڕۆژە کردوویەتی ئەوەندە دۆلار وە مەبلەغی بۆ (10) هەزار دۆلار (250) دۆلاری داوە ئەو کاتە بۆ (25) هەزار دۆلارەکە یەعنی ئەبێ شەسەد و کەسرێک دۆلار زەکاتی دابێ، ئەگەر وای کردبێ هیچ گرفتی نییە پارەکە بە یۆرۆ بێ یان دۆلار بێ گرنگ ئەوەیە بۆ مەبلەغە فیعلەن ئەوەنەی کردووە و زەکاتی داوە، ئەگەر بە یۆرۆکەش دەری بکا ئەو کاتە باشترە، ڕێژەی زەکاتەکە بە یۆرۆکە دەربکەی تۆ بۆ ئەوەی تووشی گرفتی شەرعی نەبی، وە دواتر ڕێژەی زەکاتەکە بکەرەوە بە دۆلار، ئەمەیان ئاسانترە، بەڵام بەم شێوازەش کە خۆت
لینک