17/10/2025 - 10:32 AM
44 بینراو

دەرکردنی زەکات بەدراوێکی جیاواز لەو دراوەی هەمانە.

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: من پارەکەم پاوەندە، وە هەر جارێک زەکاتم لێ دەرکردووە پارەکەم بە دۆلار لێ دەرکردووە، ئایا ئەبێت بەو شێوەیە یان نا؟ بۆ نموونە ئەگەر بیست هەزار یۆرۆم هەبووبێ ئەو ڕۆژەی کە من زەکاتم دەرکردووە، بیست و پێنج هەزار دۆلاری کردووە، بۆ هەر دە هەزار دۆلارێک (250$) دۆلارم دەرکردووە دروستە کارەکەم یان نا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئاساییە بە مەرجێک ئەو پارەیەی کە شکاندنەوەی بۆ کراوە وەکوو خۆی باسەکە فیعلەن دەقیق بۆی کردبێ، یەعنی ئەم یۆرۆکانی کە هەیە شکاندویەتیەوە بە دۆلار ئەو ڕۆژە کردوویەتی ئەوەندە دۆلار وە مەبلەغی بۆ (10) هەزار دۆلار (250) دۆلاری داوە ئەو کاتە بۆ (25) هەزار دۆلارەکە یەعنی ئەبێ شەسەد و کەسرێک دۆلار زەکاتی دابێ، ئەگەر وای کردبێ هیچ گرفتی نییە پارەکە بە یۆرۆ بێ یان دۆلار بێ گرنگ ئەوەیە بۆ مەبلەغە فیعلەن ئەوەنەی کردووە و زەکاتی داوە، ئەگەر بە یۆرۆکەش دەری بکا ئەو کاتە باشترە، ڕێژەی زەکاتەکە بە یۆرۆکە دەربکەی تۆ بۆ ئەوەی تووشی گرفتی شەرعی نەبی، وە دواتر ڕێژەی زەکاتەکە بکەرەوە بە دۆلار، ئەمەیان ئاسانترە، بەڵام بەم شێوازەش کە خۆت دەڵێ شکاندنەوە بۆ پارەکان بکرێ بە مەبلەغی دۆلار و دۆلارەکە بدرێ هیچ گرفتێکی شەرعی نییە. خوای گەورەش زاناتره

لینک