17/10/2025 - 10:34 AM
61 بینراو

وەرگرتنی قەرز لە دوو کەس بە دوو دراوی جیاواز.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: پێویستی بە پارە بووە بۆ کڕینی خانوو، بە خزمێکی خۆی وتووە خزمەکەی ئەڵێ لە ئەوروپایە، پێم گوتووە دەفتەر یەک دۆلارم بدەرێ، ئەویش دیارە ئەو کاتە بە دەستیەوە نەبووە دەفتەرەکەی نەبووە بیداتێ بە برایەکی خۆی گوتووە گوتووەتی دەفتەرێکی بدەرێ، ئەم کەسە کە ویستوویەتی خانووەکە بکا چووە دەفتەرێکی لەو برایەی وەرگرتووە، دوای ئەو پیاوە خۆی لە خاریج هاتۆتەوە کە دەفتەرەکەی گێڕاوەتەوە بۆ براکەی خۆی نۆ هەزار و شەسەد یۆرۆی بۆ شکاندووەتەوە بە (10) هەزار دۆلار و داوێتیەوە، ئەم بەڕێزە ئێستا ئەپرسێ ئەڵێ من بە کامیان قەرزارم؟ من نۆ هەزار و شەسەد یۆرۆکە قەرزارم تا دەفتەر دۆلارەکەی کە وەرم گرتووە؟ وە ئەڵێ ئەگەر من ئەو ڕۆژەی قەرزەکە ئەدەمەوە من نۆ هەزار و شەسەد یۆرۆکە ئەدەمەوە یا دۆلارەکە ئەدەمەوە؟ یاعنی بە کامیان پارەکە ئەشکێتەوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: تۆ ئەو پارەیە قەرزاری کە وەرتگرتووە کە دەفتەرێک دۆلارە، ئەو بەڕێزە دوای خۆی نۆ هەزار و شەست سەد یۆرۆی شکاندۆتەوە بۆ براکەی ئەو موعامەلەی خۆیانە، ئەگەر ئەو (نۆ هەزار و شەش سەد) یۆریە بکرێ بە ماڵ لەسەر تۆ ئەوە حەرام بووە چونکە تۆ کاتێک دۆلارەکەت وەرگرتووە دواتر ئەم شکاندنەوەیە کراوە، لەبەر ئەوە ئەم دوو بەڕێزە مەعامەلەی ئەو دوو برایە بەیەکەوە ئەو (نۆ هەزار و شەش سەد) یۆرۆی بۆ براکەی شکاندۆتەوە لە موقابیلی (10) هەزار دۆلاردا بە سیعری ڕۆژ داوێتیەوە، ئەم بەڕێزە ئێستا تۆ ئەو پارەی وەری گرتووە کە قەرزاری کە (10) هەزار دۆلار قەرزاری، چونکە قەرزەکەت ئەو ڕۆژە وەرگرتووە وە دە هەزار دۆلار قەرزاری، هەر ڕۆژێک بیگەڕیتەوە (10) هەزار دۆلار ئەیگێڕیتەوە بە سیعری ئەو ڕۆژەی کە (10) هەزار دۆلارەکە گەر دینار بوو دۆلار ئەشکێنیتەوە، عەلاقەی تۆ بە یۆرۆکەوە نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک