حوکمی ئەو ئاوەی پاش سەرجێی کردن لەدامێن دێتە دەرەوە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: پیاو لە پاش کاری سەرجێیی کاتێک تەواو دەبێ ئەگەر دوای سێ و چوار دەقە ئاوێکی لینک لە زەکەری بێتە دەرەوە ئایا ئەو ئاوە خاوێنە یان هەمان حوکمی ئاوی یەکەم هەیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: پاش سەرجێی کردن بە سێ و چوار دەقە ئەگەر ئاوێکی لینج لە کاتی میزکردن بێتە دەرەوە لە زەکەردا هەر حوکمی مەنی هەیە، وە هەر حوکمی لەشپیسی هەیە، لەبەر ئەو بەڕێزە پێویست دەکا پاش چوار پێنج دەقە چاوەڕێ بکە، سەر ئاو بکە، دواتر غوسڵ دەر بکا، ئەگەر یەکسەر غوسڵ دەر بکا دوای غوسڵەکە ئەم ئەوە لینجەی هەبێ هەر حوکمی مەنی هەیە وە هەم لەشی پیس ئەبێتەوە پێی، کەواتە با ئەو ئاوە لینجە لە لەشدا نەمێنێ ئەوجا کەسەکە خۆی بشوا، وە دواتر غوسڵ بەوە دەرەچێ، ئەگینا ئەو ئاوەی کە لە پاش سەرجێی کردن دێتە دەرەوە هەر حوکمی مەنی هەیە وە لەش پیس دەکاتەوە. خوای گەورەش زاناتره
لینک