17/10/2025 - 10:42 AM
85 بینراو

زەکاتی خانویەک کەبۆ کرێ کڕدراوە

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: من تا ئێستا زەکاتم نەداوە هۆکارەکەشی ئەوە بووە نەم بووە وەک پارەی نەقد خانوویەکم هەبوو لە کوردستان دابووم بە کرێ، پارەی کرێیەکەشی بەش دەکرا لە نێوان خوشک و مناڵانی هەتیو و تەلەبەکاندا، کەواتە هیچی بۆ من نەماوەتەوە، ئایا دەبوایە زەکاتی ئەو خانووە بدەم کە لە هەمان کاتدا من خۆم کرێچیم لە ئەوروپا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر، ئەم خانووەی کە جەنابت باسی ئەکەی کە کرێچی بووە بۆ کرێ بۆ کرێکەشی دابەش کراوە بەرنامەی فرۆشتن نەبووە زەکاتی ناکەوێ. ئەڵێ: ئێستا خانووەکەم فرۆشتووە پارەکەم گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوروپا بەمەبەست ئەوەی لێرە خانووێکی پێ بکڕم کە ئەکاتە پێنج دەفتەر، ئێستا ئەم پارەیە نەقدە لای خۆم، لە مانگی یەکی ئەم ساڵەوە ئایا زەکاتی لێ ئەدرێت؟ ئەگەر ئەم پارەیە نەدرا بە خانوو تا مانگی یەک ساڵی داهاتوو بەڵێ زەکات لێ دەکەوێ، ئەگەر لە ماوەی ئەو ساڵیشدا تەسەروفی پێوە کرا وە پارەکە نەمایەوە، بوو بە خانووی نیشتەجێ بوون ئەو کاتە دەڵێین زەکاتی ناکەوێ.

لینک