17/10/2025 - 10:45 AM
106 بینراو

کام شێوازی قەرزی بانک حەڵاڵە؟.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من بڕێک پارەی زەروورم پێویستە دەمەوێ قەرز بکەم، چۆن قەرز بکەم حەڵاڵ و نابێتە ڕیبا لە کاتی پارەدانەوەکەیدا؟ بە تایبەتی دەمەوێ قەرز لە بانق بکەم.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: قەرزی بانک بێ ڕیبا نییە بەڕێزەکەم، هیچ بانکێکمان نییە قەرز بەبێ ڕیبا بدا، لەبەرئەوە بیر لە قەرزی بانک مەکەرەوە، یەک بانکی ئیسلامیمان نییە قەرزی حەسەنە بدا، کەواتە تۆ ئەگەر بیر لە قەرز بکەیتەوە ئەبێ بچی لە کەسێکی خێرومەند قەرز وەربگری، ئەگەریش بیر وابکەیتەوە مەعامەلە بکەیت و مەعامەلەکە پێویستیەکەی خۆتی پێ دابین بکەی ئەو کاتە ئەکرێ بتوانی لە ڕێی مورابەحەیەکی شەرعیەوە بچی لە بانق سەیارەیەک بکڕی بە نەقد دوای سەیارەکە بفرۆشیتەوەو پارەکەی بە قیست بدەیتەوە بە بانق، بەم شێوازە ئەکرێ، بەڵام ئەوە پێی ناوترێ قەرز ئەوە پێی ئەوترێ موعامەلە، یا بچی سەیارەیەک لە بازاڕدا لە مەعرەز بکڕی، سەیارەکە تۆ بە قیست ئەیکڕی بۆنموونە ئەچی سەیارەیەکی لاندۆکرۆز ئەکڕی ئەوەی کە ئێستا پێی ئەوترێ (وەنەوشە)، ئەچی سەیارەیەک ئەکڕی بە پێنج دەفتەر بە قسی پێنج ساڵ، تۆ دەیهێنیتەوە لە بازاڕ بە نەقد ئەیفرۆشی بە چوار دەفتەر و پەنجا وەرەقە، تۆ چوار دەفتەر و پەنجا وەرەقە سیولەت دەست دەکەوێ بەڵام لە پێنج ساڵدا قەرزی پێنج دەفتەر قەرزاری، ئا بەم شێوازە تۆ ئەتوانی پارەت دەست بکەوێ بەبێ ئەوەی تووشی ڕیبا ببی.

لینک