17/10/2025 - 10:51 AM
122 بینراو

زەوی گرێبەست مامەڵە و شێوازی دابەشکردنی.

میرات

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا زەوی عەقد واتە تاپۆ نییە، میراتی لێ ئەکەوێ؟ واتا ئەکرێ بە میراتی بەڵێ بە تەئکید. ئەڵێ وەحیسەی کچ و کوڕ چۆنە لە زەوی عەقددا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:زەوی عەقەد وە ئەو زەویانەی کە پێیان ئەوترێ لە حەقی تەسەڕوف ئەم دوو زەوییە زەوی دەوڵەتن، عەقد و حەقی تەسەروف لە زەوی زیراعیدا هەمانە، کە جێ ئەمێنن وەکوو میرات مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێ چونکە ئەم زەویانەی هی حکومەتن، حکومەت دەڵێ من وەکوو موڵکی کابرا سەروفی پێوە ناکەم، کابرا هەرچی موڵکی تەسەروفی خۆی هەیە ئەوە بە پێی شەرع ﴿لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ﴾، بەڵام ئەڵێ حەقی تەسەروف بە ئەسڵ موڵکی منە، وە حەتتا سورە عەقدی ئەو ئەرزانە لێ نووسراوە (مملوک للدولة)، عەقدیش دیسانەوە هی مالیکەکەیەتی، کە کابرا مردووە حکومەت ئەڵێ یا مالیکی عەقدەکان ئەڵێ (کاکە من نەیدەم بە مناڵەکانی دوو بەرامبەر یەک وەکوو یەک ئەیان دەمێ)، ئەمە حکومەت مافی خۆیەتی ئەم تەسەروف بکا، وە ئەگەر ئاوا تەوزیع بکرێ هیچ گرفتێکی شەرعی دروست ناکا، بەڵام لە موڵکی سەرفدا بەم شێوە تەوزیعکردنە کچ و کوڕ یەکسان بن حەرامە، وە شەرعی نییە، بەڵام لە حەقی تەسەروف و عەقدی زراعیدا ئەکرێ بەو شێوازە تەوزیع بکرێ، وە لایەنەکانی پەیوەندیدار بە میراتیەکەدا یان گرێبەستی حەقی تەسەروفەکە، گوناهبار نابن بەو شێوازە تەوزیعی بکەن. خوای گەورەش زاناترە

لینک