زەکاتی ئەو پارانەی لە مامەڵەدان
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر بڕێک پارە لەناو مەعامەلە دابێ بەڵام ئەو ساڵە هیچ قازانجێک نەکا، ئایا زەکاتی هەر دەبێ لێ بدرێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر پارەکە بگاتە ڕێژەی زەکات بەڵێ، نەک تەنها قازانجی نەبێ ئەگەر زەرەریش بکا لە دوای زەرەرەکە بڕەکەی هەر زەکاتی لێ بکەوێ هەر ئەبێ زە زەکات بدەی، زەکات لە قازانج ناکەوێ بەڕێزان، زەکات لە دەستمایە ئەکەوێ، مادەم دەستمایەکە لە ڕێژەی زەکات دایە بۆ نموونە کابرایەک (10) دەفتەر لە معامەلەی دایە، (10) دەفتەرەکەی پێنجی چۆتە زەرەرەوە، ئەم ساڵە ئەبێ زەکاتی ئەو (5)دەفتەرە بدا کە ماویەتی؟ بە دڵنیاییەوە ئەبێ زەکاتی ئەوەی پێنج دەفتەرە بدا کە ماویەتی، ئێمە حسابی ئەوە ناکەین قازانجی کردووە یان زەرەر، حیسابی ئەوە ئەکەین پارەییەکی هەیە لە ڕێژەی زەکات دایە و ساڵی بە سەردا تێپەڕ بووە ئەبێ زەکاتی ئەم پارەیە بدە. خوای گەورەش زاناترە
لینک