17/10/2025 - 11:02 AM
58 بینراو

فرۆشتنی کاڵا و کڕینەوەی لە هەمان کەس..

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: سەیارەیەکم هەیە نیوەی حازر و ئەولاکەی قەرز، فرۆشتوومە، (یەعنی سەیارەکەی فرۆشتووە نیوەی بە حازر و نیوەی بە قەرز)، هێشتا نیوەی قەرزەکەی نەداوەتەوە، دروستە هەمان سەیارەی لێ بکڕمەوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بە هیچ شێوازێک دروست نییە، ئێمە گوتومانە کاڵایەک ئەگەر کەسێک بیفرۆشێ بە قەرز دواتر دروست نییە بیکڕێتەوە لە هەمان کەس بە حازر، بۆ فرۆشتنیش هەر وایە کەسێک فرۆشتبێتی بە قەرز دروست نیە بیکڕێتەوە بە حازر، ئەمە بە بەیعی (عین)ەیە لە شەرعدا جۆرێکە لە فێڵکردن بۆ گەیشتن بە ڕیبا، لەبەر ئەوە دروست نییە ئەو کەسە بە تۆی بفرۆشێتەوە وە ئینەما ئەفرۆشێتەوە بە کەسێکی تر کە کەسی سێیەمە و لە مامەڵەی یەکەمدا بوونی نییە، بۆ ئەوەی تووشی ڕیبا نەبین.

لینک