17/10/2025 - 11:05 AM
70 بینراو

فرۆشتنەوەی رەسید و مامەلەی ڤیزا کارد

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ (دەربارەی ڤیزەکارتی کۆمپانیا جیاوازەکان کە بە گشتی شێوەی ئیشکردنیان)،ئەڵێ: بۆ نموونە لە کاتی پارە تێکردن عمولەی جیاواز وەردەگرن، کە بۆ هەر (30) بۆ (50- هەزارێک (3) هەزار وەرگرنەوە، بۆ (100) هەزار (5) هەزار وەردەگرن، گۆڕینەوەی دراوەکان بەنرخی بانقی ناوەندی لە کاتی کڕین بە کارتەکان، کە شت دەکڕی بە دۆلار، کارتەکە خۆی بە نرخی بانکی ناوەی دەکشێنێتەوە، هیچ ئیشکالی هەیە؟

وەڵام

ئەم عمولەی پڕکردنەوەی ڕەسیدە حەرامە بەڕێزان، ئێمە پێشتر مولاحەزەمان لەسەر ئەمە داوە گوتومانە ڕەسید فرۆشتن حەرامە، کە ئەمەی ئێستا هەندێ لە کۆمپانیاکان لەگەڵ بانکی (FIB) ئەیکەن ئەمە حەرامە، عمولەی لە (%2) لە کاتی ڕاکێشانی پارە، شتێکشمان نییە پێی بوترێ عمولەی ڕاکێشانی پارە، مەعمولی حەواڵەمان هەیە، واتا ئەگەر بانق پارەکەی حەواڵە کردبێ بۆ شارێکی تر تۆ لەو شارە وەری بگری و بانق عومولی لە سەعات دوو وەربگرێ ئەمە گرفتی نییە، بەڵام دەست بە دەست پارەکەت بداتەوە عمولەی لێ وەربگرێ ئەمە حەرامە. ئەمەیان ئیشکالی نییە، بەڵام کڕینەوەی ڕەسید بە عەموولە وەک ئەوەی ئێستا لە بانکی (FIB) ئەکرێ و کۆمپانیای زین کاش و فاسپەی ئەیکەن، فرۆشتنەوەی ڕەسید حەرامە، وە کاری دووەم کە بانق پارە وەربگرێ لە موقابیلی پێدانەوەی پارە ئەمەش حەرامە ئەگەر حەواڵی نەکردبێ، بەڵام ئەگەر حەواڵە کرابێ و لە موقابیلی حەواڵەیا پارەی وەرگرتبێ کێشەی نییە، دیارە ئەم پرسیارە باسی ئەمە ئەکا، بەڵام ئەگەر بانکێک هەر لە ئەساسدا لە موقابیلی ڕەسید فرۆشتنەوە نا، لە موقابیلی ئەوەی کە پارەکەت بۆ ئەپارێزێ وە ئەم پارەیە وەکوو دەستێکی ئەمین لای ئەوە وە خۆت دەچی ڕەسیدەکە داخڵ ئەکەی بەڵام بانکەکە خۆی عمولەیەک وەرئەگرێ لە پێناو یان لە بەرامبەر پاراستنی پارەکەدا وە دانانی پارەکە لەوێ، ئەم عمولەیە حەڵاڵە، بەڵام ئەگەر فرۆشتنەوەی ڕەسید بێ وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا هەیە ئەمە حەرامە وە دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک