17/10/2025 - 04:21 PM
63 بینراو

دەرکردنی زەکاتی ئاڵتون بەپارە

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: خێزانم (25) مسقاڵ ئاڵتونی هەیە لە ساڵی (2019)ەوە، ساڵانە زەکاتی لێ دەردەکەین بەڵام لە ئاڵتونەکە دەرناکەین، واتە هەر (25) مسقاڵەکە دەمێنێ بە پێی نرخی ئەو ساڵەی مسقاڵی بە چەندە ئەوەندە پارە دەدەین، واتە تا ئێستاش (25) مسقاڵەکە ماوە، ئایا ئەو زەکاتە دەردەچێ یان لەمەولا زەکاتی لەسەر دەبێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ئەو زەکاتە دەردەچێ، هەموو ساڵێک ئێوە ئەتوانن ڕێژەی ئەو ئاڵتونەی کە ئەکەوێ ئێوە بە پارە زەکاتەکە بدەن ئاڵتونەکە دەرنەکەن، بەڵام گرفت ئەوەیە هەموو ساڵێك ئەبێ زەکاتی بدەن، بەڵام ئەگەر بە مسقاڵەکە خۆی دەری بکەن لە ئاڵتونەکە ساڵانە ئاڵتوونەکە کەم دەکا وای لێدی ڕەنجەکەی دێتە خوا ڕێژەی ئەو بڕەی کە زەکاتی تیا واجیلب ئەبێ نامێنێ، بەڵام هەتا بە پارە لێی دەربکەن هەموو ساڵێک (زەکاتەکەتان دروستە هیچ کێشەی نییە)، بەڵام ساڵانە ئەبێ زەکاتی بدەنەوە. خوای گەورەش زاناترە

لینک