17/10/2025 - 04:23 PM
58 بینراو

داواکردنی کاڵا لە هاوڵاتیان لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: من کارمەندم لەشوێنێك مووچەی خۆم هەیە مەجموعەیەک هاوڵاتی عەرەب ئیشیان لای ئێمەیە، ئێمە ئیشی خۆمان بە پێی یاسای شوێنەکە بۆ دەکەین، جار جار پێیان ئەڵێین خورمای جنوب هەرزانتر و جوانترە بۆمان ئەهێنن، جاری وا هەیە پارە وەرئەگرن، جاری وا هەیە پارە وەرناگرن، ئایا ئەمە ئەبێ بە بەرتیل؟ لە کاتێکدا ئەو ئیشەی ئەو ئەیهێنێ چۆن بۆ خەڵکی تری ئەکەم هەر ئاواش بۆ ئەوی ئەکەم، بەس ئەوان ئەوەنە هاتوون کاری دەڵاڵی ئەکەن وەک ناسراویان لێ هاتووە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە بەڕێزان ئەگەر نەچێتە بابی ئیستیغلالەوە وە نەچێتە بابی چاو بەرەو ژێرکردنی کەسی بەرامبەرەوە کە ئەو مەعامەلەکەی لای تۆیە وە ئەو بە ناچاری هەندێک جار خورماکەت بۆ دێنێ وە لەبەر ئەوەی ئیشەکانی لای تویە ئەترسێ لەوەی کە خاتری نەگری، موجامەلەی نەکەی، ئیشی بۆ نەکەی، لەوانەیە پارەکە وەرنەگرێ، ئەگەر ئێوە بتوانن پابەت بن بەوەی کە هەموو جارێک پارە بدەن یەعنی بەو مەرجە ب پێیان بڵێن بیهێنن کە پارەکەی وەربگرنەوە هیچ گرفتی نییە، بەڵام ئەگەر ئەم مەرجەی تیا نەبێ وە ئەوان هەندێک جار لەبەرئەوەی کاریان لای ئێوەیە، پارە وەرنەگرنەوە (والله أعلم) من بە شەرعی نازانم، لەبەر ئەوە هەر کارێکیان بۆ ئەکەن بۆ ئەو بەڕێزانە ئێوە خۆتان ئەرکی شەرعی خۆتانە و ئەرکی قانوونی خۆتان ئەبێ بیکەن، ئەوان هەر کارێکیان پێ ئەسپێرن بۆتان بکەن لە موقابیلدا پارەکانی خۆیان بدەنەوە، بۆ ئەوەی وەکو عەرزم کردن تووشی حەرام نەبن.

لینک