وەرگرتنی پارەی پارێزەر لە کەسی سکاڵا لەسەر کراو (أتعاب المحاماة) .
بەڕێزێك ئەپرسێ: من پارێزەرم لای بەڕێزتان ڕوونە چەند ڕۆژێك لەمەو پێش فەتوایەک دەرکرا دەربارەی (ئەتعابی مەحمات)، جا ئێستا لای زۆربەمان کە بە دینەوە پێوەستین وە الحمدللە حەرام و حەڵاڵێک ئەدەینەوە بۆ داهاتەکەمان، ئەپرسین ئەتوانن جەنابتان جوابێکمان بدەنەوە دەربارەی ئەم بابەتە؟ بۆ نموونە من بڕێک پارەم لای کەسی بەرامبەرە کە کەیسێکی دۆڕاندووە، ئایا لێی وەربگرین یان لێی وەرنەگرین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:ئەم بابەتە بەڕێزان هەندێک کەس بە هەڵە لەم چەمکە حاڵی بووە وایان زانی هەر (ئەتعابی مەحمات) ئەسڵەن حەرامە، (ئەتعابی موحامات) ئەسڵەن حەڵاڵە هیچ گرفتی نییە، فەتواکە لەسەر ئەوە بوو کە کاتێک کەسی بەرامبەر کەیسەکە ئەدۆڕێنێ، یەعنی بۆ نموونە جەنابت موحامی ئەم بەڕێزەی کە سکاڵاکارە، محامییەکی ترمان هەیە ئەو محامی کەسی سکاڵا لەسەرکراوە، کاتێک کەسی سکاڵا لەسەرکراو کەیسەکە ئەدۆڕێنێ کەسی سکاڵاکار مەحامیەکەی پارە وەرگرێ لە تەڕەفی خۆی، (بۆی هەیە پارە لە تەڕەفی دۆڕاویش وەر بگرێ کە قانون ئەیداتێ؟) تەبعەن بەڕێزان ئەم بابەتە جارێ ئەوەلەن مەفروزە پارێزەرە بەڕێزەکان ئەمە بە مووەکیلەکانی خۆیان بڵێن، یەعنی ئەمە بە لایەنەکانی سکاڵاکە بڵێن هەم سکاڵاکە، هەم سکاڵا لەسەر تۆمار کراوە پێی بڵێ (ئەگەر ئێمە کەیسەکە بدۆڕێنین تۆ بە پێی قانون ئەبێ ئەوەندەش بدەی بە مەحامی کەسی بەرامبەر)، ئەم خاڵە گرنگە بۆ؟ بۆ ئەوەی ئێمە بەرچاو ڕوون بین تەفسیرمان هەبێ بەوەی کە ئێمە ئەگەر بردمانەوە یا دۆڕانمان ئەرک و ئیلتیزامە قانونیەکانمان چیە ئەمە خاڵی یەک، کەواتە مەحامیەکان پێویستە ئەمانە بە لایەنەکانی دەعواکە بڵێن. خاڵی دووەم: ئەگەر هاتووم تەڕەفی بۆ نموونە سکاڵا لەسەرکراو ئەگەر هاتوو کەسێکە سوور ئەزانێ کە لەسەر ناحەقە، بەڵام بەردەوامیشە لەسەر دەعواکەی، بەڵام بەردەوامیش کێشە ئەنێت ئەوە، بەڵام خۆی هاتووە نایە مل بدا بە حەق بڵێ "کاکە والله جا ئەم پیاوە خاوەنی حەقە و من حەقەکەی ئەدەمێ"، پێش ئەوەی بگەینە مەحکەم و دادگا و سکاڵا، (والله أعلم) ئەگەر کەسەکە سوور بزانێ لەسەر ناحەقە کە دەعواکەی دۆڕاند من پێم وایە (ئەتعابی موحەممات) بە تەڕەفی بەرامبەریش هیچ ئیشکالێکی شەرعی نیە مەحامیەکان وەری بگرن، بەڵام ئەگەر کەسەکە بە ناحەق زوڵمی لێ ئەکرێ وە ئەم کەسە هاتۆتە بەردەم دادگا بەڵام قانوونەکە زوڵمەکە لانابا لەسەری، وەحەقەکەی بۆ ناگێڕێتەوە، لەم حاڵەتەیە ئەڵێین محامی تەڕەفی بەرامبەر حەرامە پارەی لێ وەربگرێ، کە ئێمە هەموومان ئەم حاڵەتانە ئەزانین. بۆ نموونە ڕوونتر قسە بکەم.. کەسێکمان هەیە پیاوێکی کوشتووە، ئەم کەسەی کە پیاوەکەی کوشتووە محامی هەیە، تۆ پیاوت کوشتووە محامیت بۆچی گرتووە؟ ئەتەوێ چۆن تەبریئە بی؟ کە پیاوت کوشتووە مەفروزە عقوبی خۆت وەرگری، لێرە کە کەیسەکە ساغ ئەبێت بە سەریدا و ئەیدۆڕێنێ، یا پارەی خەڵکی خواردووە بە ناحەق، یا تەعدای لە نامووسی خەڵک کردووە، یا هەر کارێکی تری نا قانوونی بە زوڵم، بە ناحەقی، بە موفتەخۆری کردووە، ئەمە بێت سکاڵاش بکا و موحاجیجە بکا و محامی بگرێ بۆ ئەوەی کە حەقەکەی کابرا بخواو بۆ ئەوەی کە لە قانونەکە دەرباز بێ ئەمە کە ئەیدۆڕێنێ کەیسەکە ئەتعابی موحماتی کەسی بەرامبەر مافی خۆیەتی لێ وەربگرێ، چونکە ئەم مەحامیانەش بەڕێزان خۆیان ئەزانن ئەگەر بیبەنەوە چ حەقێکیان لای مووەکیلەکەیان هەیە مافێکیشیان لەسەر سکاڵا لەسەر تۆمارکراو یا لەسەر تەڕەفەکەی تر هەیە، یەعنی مەحامیەکە ئەمە بە جۆرێک لە حقوقی خۆی ئەزانێ، کەواتە ئەگەر بیەوێ وە ئەگەر داوای بکا بۆچی ناشەرعیە داوای بکا؟ بەڵام ئەگەر هاتوو کەسی بەرامبەر کە دەعواکەی دۆڕاندووە دەعواکەی شەرعی بووە وە مافەکەشی خۆیەکی لە شەرعە دا، بەڵام ئێستا دەستی ناکەوێتەوە، بۆ نموونە خاوەن موڵکێکە لەسەر کرێچیەکەی کە حەقی خۆیەتی لەسەر کرێچیەکەی، بۆ نموونە پیاو و ژنێکن، ژنێکە لەگەڵ پیاوەکەی، کە ئافرەتەکە لەوانەیە لە دەعوەکەی حەقی خۆی بێ کە دەعواکەی کردووە بەڵام ئیتر قانون بە جۆرێک لە جۆرەکان لەبەر ئەوەی بەڵگەی پێویستی لە بەر دەستدا نەبووە ئافرەتەکە بۆ ئەوەی بیانوەکەی خۆی بسەلمێنێ سکاڵاکەی سەر بگرێ، ئا لەم بابەتانەیە ئێمە ئەڵێین ئەگەر ئافرەتەکە دۆڕاندی کە ئەشزانین لەسەر حەق بووە وە لەبەر نەبوونی بەڵگەی تەواو دەعواکەی دۆڕاندووە، ئێمە ئەڵێین با ئەو موحامیەی کە تەڕەفی براوەیە ئەتعاب وەرنەگرێ لەم کەسە، چونکە تۆ ئەزانی ئەو لە سەر حەقە، خۆیشە باش ئەزانی لە سەر حەقە هەر ئەسڵەن ئەبوایە دەعواکە تۆ لەسەرت نەکردایە، ئەبوایە ئەگەر دۆڕاندووشیەتی تۆ بۆ خۆت بتوتایە حەقت بووە، بەڵام ئەمە ڕێکاری قانونی و یاساییە، جاری وا هەیە لەبەر تەواو نەبوونی ڕێکارە یاساییەکان دەعواکە ئەدۆڕێنین، لەم حاڵەتەیە ئێمە ئەڵێین نەخێر ئەتعابی موحامات لە تەڕەفی بەرامبەر وەرمەگرە، بۆیە ئەکەوێتە سەر جۆری کەیسەکە وا کەوێتە سەر ئەوەی کە ئێمە کەسی بەرامبەر کە دۆڕاندوویەتی تا چەند لەسەر حەق بووە، بۆیە بە موتڵەقی ناڵێین ئەم بابەتە حەرامە، بە موتڵەقیش حەڵاڵ نییە ئەگەر ڕێکاری شەرعی هەبوو وە ئەگەر هاتوو حەقەکە لە لای شەرع لای ئێمە ڕوون بوو، وەکو عەرزم کردن چونکە ئەمە قانوونە، وە ئەبێ ئەترافی دەعواکە ئەوە بزانن کە ئەیدۆڕێنن ئەتعابی غەیری موحامیەکەی خۆیان (موحامیەکەی تریشیان) دێتە سەر، مادەم ئەمە ئەزانن وە مادەم مەحامیەکان ئەمە بەشێک وەکوو بڵێی ئەجرێکی قانونیە ئەیاندرێتێ گرفتێکی تیا نییە، ئەگەر وەری بگرن بە مەرجێک کەسی بەرامبەر مەزڵوم و مەغدوور نەبێ، ئەوجا ئەتوانن وەری بگرن، ئەگەر مەغدوور بوو با وەری نەگرن. خوای گەورەش زاناترە
لینک