کڕینی کاڵا بەقەرز و فرۆشتنەوەی بەقەرز.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئێمە دوکانی مەوادی کشتوکاڵیمان هەیە لە کۆمپانیا دەرمان بە قەرز ئەهێنین ئێمەش بە قەرز دەیدەینەوە بە جووتیاران بەڵام بڕێک پارەی دەکەینە سەر، واتە پارەی نەقد و قەرز جیایە، ئایا لەو کاتەیە دەبێتە سوو؟ چونکە دەڵێین ئەگەر سێ لایەن لەو مەعامەلەیە بوو حەرام نییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نا بەڕێزان ئەم پرسیارە بۆ خۆی هەر پرسیارەکە شێوازەکەی هەڵەیە، سێ لایەن، چوار لایەن چەند لەم لە موعامەلەدا بێ ئەمە ئیسلوبی موعامەلە ناکا بە حەڵال وە نایشیکا بە حەرام، ئەمێنێتەوە شێوازی پەیوەندی نێوان سێ لایەنەکە چۆنە، وە ڕێکاری مەعامەلە بە ڕێکردنەکە لە نێوان ئەم سێ لایەنە چۆنە، ئەم عەمەلەی کە ئەم بەڕێزە باسی ئەکا (تۆ دوکانت هەیە بە قەرز مەواد دەهێنی بۆ موشتەریەکانت، ئەوانەی کە بە قەرزی ئەیبەن بە گران پێیان ئەفرۆشی، ئەوانەی بە حازری ئەیبەن بە کەمتر پێیان ئەفرۆشی)، ئەمە هیچ گرفتێکی شەرعی تیا نییە وە دروستە. خوای گەورەش زاناترە
لینک