17/10/2025 - 09:28 PM
109 بینراو

گرتنی خزمەتکاری بیانی بۆ ماڵ

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: من دوو منداڵی بچووکم هەیە و خێزانم باری تەندروستی تەواو نییە، خانوویەکی گەورەمان هەیە سوپاس بۆ خوا ئێمە گرتنی کرێکاری فلیپینی موسڵمان بۆ یارمەتیدانی خێزانم، دروستە تا ئەگەر ژوورو هەموو شتێکی تایبەت بە خۆی دابین بکەم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر بتوانی سنوورەکانیش شەرع لەگەڵ ئەم خزمەتکارە بپارێزی هیچ گرفتی شەرعی نییە، واتە خەلوەی پێ نەکەی، واتە کەسەکە بۆ نموونە بە پابەند بێ بە جل و بەرگ و پۆشاکی شەرعی لە ماڵەکەدا وە شوێنی حەوانەوە و ئەم بابەتانەی هەمووی سەربەخۆ بێ، ئەو کاتە ئەڵێ هیچ گرفتێکی شەرعی نییە تۆ کەسێک بێنی بۆ هاوکاری خێزانت، ئەگەریش نەتتوانی ئەو کاتە ئەڵێین مەیکە، ئەگەر بۆ نموونە ئافرەتێک ئەهێنی پابەند نابێ بە پۆشاکی شەرعیەوە لە ماڵەکەدا ئەو کاتە ئەڵێی مەیکە، ئەگەریش بتوانی مەسەلەن هەر کەسێک بە شەرعی بیهێنی لە ماڵەوە هاوکارییەکەی خێزانت بدا وەک کابرا ووتەنی (پەنجای خێر و سەدی بەرەکەت)، لەبەرئەوە ئەکەوێتە سەر قەناعەتی جەنابت، بەڵام ئەگەر هەر فلیپینیەو بە عەقدی عەمەل ئەیهێنی وەکو عەرزم کردی با پۆشاکی شەرعی لەبەر دابێ وە خەڵوەی پێ نەکرێ ماڵەکەدا. خوای گەورەش زاناترە

لینک