17/10/2025 - 09:36 PM
55 بینراو

زەکاتی ئەو کەسانەی پارەی قیستیان لایە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ سەبارەت بە پارەی قیست: کەسێک بۆ نموونە دوو دەفتەر قیستی لایە، ئەبێ مانگانە بیداتەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئایا بە قەرزار حیساب ئەکرێت ئەو کەسە؟ وە ئایا ئەو دوو دەفتەرە زەکاتی لێ ئەکەوێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە هەمیشە ئەوەمان گوتووە گوتومانە ئەو دوو دەفتەرەکە بۆ دوو ساڵ ئەدرێتەوە ساڵی دەفتەرێک بۆ زەکات لە هەبوو، لە ڕسید دێتە خوارەوە، یەعنی تۆ ئەبێ لە دوو ساڵدا دوو دەفتەر بدەیتەوە، ئەم ساڵ کە زەکات ئەدەی یەک دەفتەریان ئەژمار ئەکەی بە قەرز، چونکە دەفتەرەکەی تر بۆ ساڵی داهاتوو ئەدرێتەوە نەک لەم ساڵە، ئێمەش چ قەرزی خۆمان لەسەر خەڵک، چ قەرزی خەڵک لەسەر خۆمان ئەو قەرزانە حسێب ئەکەین لە زەکاتدا وە کاریگەری لەسەر زەکاتەکە دروست دەکەن کە لەم ساڵە دێن یان دەڕۆن، ئەمەی جەنابت دەڵێ هی دوو ساڵە، هی دەفتەرێکیان خەسم بکە، ئەگەر لە دوای دەفتەرەکە پارەت مایەوە ئەگەشتە ڕێژەی زەکات ئەو کاتە زەکاتەکە بدە، ئەگەر دەفتەرەکەت لێ دەرکرد هاتە خوار رێژەی زەکاتەوە زەکاتەکە دەر مەکە.

لینک