مووچەی فەرمانبەرانی ئەو بانکانەی مامەڵە بەسوو دەکەن.
بەڕێزێك ئەپرسێ: دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی بانکی خانوبەرە، ئایا حەڵاڵە یا حەرام؟ لە کاتێکدا کە هاوڵاتی قەرزەکەی ئەگەڕێنێتەوە ئەگەر یەک ڕۆژ دوا بکەوێ زیادەیەکی لێ وەردەگیرێ، مەعاشی فەرمانبەرەکان حوکمی چییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بابەتە بەڕێزان ئێمە گوتومانە هەموو بانکێک بە ئیستیسنا ئیستا هەموو بانقێک موعامەلەی حەرامی تیایە، هەموو بانکێک موعامەلە بە ڕیبا ئەکا، جا لە حسابی تەوفیردا ئەیکا، لە قەرزدا ئەیکا، لە ئیستیسماردا ئەیکا، بە ڕیبا ئەیکا، بەڵام ئێمە ناتوانین لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە داهاتێکە کە کەمینەی داهاتی بانکە، ئەڵێین لەبەر ئەوە ناتوانین بڵێ مووچەی فەرمانبەرەکان بە کۆ حەرامە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕاستەوخۆ موباشەرەی ئیشی سوو ئەکەن ئەوانە مووچەکانیان حەرام ئەبێ، ئەوانی تر ئێمە ناتوانین لەبەر ئەمە بڵێین حەرامە، لەبەر ئەوە بانقی خانووبەرەش هەر وایە، ئێمە ئەڵێین ئەگەر هاتوو کۆی داهاتی بانکەکە ڕیبا بێ ئەو کاتە حەرام ئەبێ، بەڵام ئەگەر بەشێکی موعامەلەکەی ئەکەوێتە ئەمەوە ئەو فەرمانبەرانی لەم بوارەدا کار ناکەن مووچەکانیان حەرام نابێ.
لینک