ئەو زیادەیەی بۆ سندوقی سولفە وەردەگیرێت.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر سولفەک بکەیت لە کاتی دەرچوونی سولفەکە لە (%2) وەربگیرێت، ئەو کەسەی سولفەکەی بۆ دەرچووە بەناوی ئێ مەسروفات دەبێ بیدات بە سندوقەکە، لە ڕوانگەی شەرعەوە حوکمەکە چییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: پارەی سولفە بەڕێزان سولفە قەرز نییە، ئێمە کۆمەڵێ خەڵک ڕێئەکەوین سندوقێک دروست ئەکەین بۆ خۆمان ئەم سندووقە پارەی تیادا ئەنێن، تەبعەن بە تاکید دانانی سندووقێکی لەم شێوازە لەوانەیە موحاسیب و ژمێریارێکی بوێ، لەوانەیە ئەرک و ماندووبوونی پارە وەرگرتن و پارە دانەوە و تەلەفۆن کردن و تەلەفۆن وەرگرتنی بوێ، هەموو ئەمانە لە کۆتاییدا لەوانەیە ناچارمان بکا بەوەی کەسێک کارمەند تەرخان کەین بۆ ئەم کارە، ئەی ئەم کارمەندە لە کوێ پارە وەرگرێ؟ ئێمە ئەبێ بۆ خۆمان کە سولفەکە ئەدەین ڕێژەیەک لە پارەی سولفەکە زیاتر بدەین بۆ کارە کارگێڕییەکانی سندوقەکە بەڕێوەبەرێ، هیچ ئیشکالێکی شەرعی لەمەدا نییە ئەگەر هاتوو مەبلەغێک زیاد لە سولفەکە دیاری بکرێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری سولفەکە، تەنانەت ئەگەر هاتوو ئەو زیادەیە بە پێی نیسبە بێ بۆ نموونە ئەوەش ئەڵێین هەر دروستە بە مەرجێک ئەگەر هاتوو زیادەکەی بۆ کەسێکی دیاریکراو نەڕوا وە ئین نەما بۆ سندوقەکە بمێنێتەوە وەکوو ئیحتیات، یەعنی ئەگەر شتێکیش لەو سولفەی ئێمە دائەنێین بۆ سندووقەکە بمێنێتەوە بە زیادە گرفتێکی شەرعی نییە، بەڵام بە مەرجێک وەکو عەرزم کردنی وەکوو تەئمینات دەمێنێتەوە لە سندووقەکەدا، دواتر ئەگەر سندووقەکەدا هەڵوەشایەوە دابەش ئەکرێتەوە بە پێی ڕێژەی بەشدار بوون کە کاتی وە هەر کەس چەنی داوە ئەوەنەی بۆ ئەگەڕێتەوە، بەڵام وەکو تەئمیناتێکی مانگانە وەرەگیرێ بۆ هەر زەرفێکی نا هەموار، بۆ هەر بۆ نموونە پێشهاتێکی کوت و پڕ کە ئێمە تەوەقوعمان نەکردووە، لەبەر ئەوەی لە پرسیارەکەدا باس کراوە ئەگەر لە (%2) یا هەر مەبلەغێکی تر زیاتر لە سولفەکە بدرێ بە سندووقەکەدا لە پێناو کارە کارگێڕەکانی سندووقەکە هیچ گرفتی نییە، چونکە مەوزوعی سولفە وەکو عەرزم کردن وەکوو بابەتی قەرز نییە، وەئینەما وەکو سندوقێکی تەعەونی وایە لە نێوان کۆمەڵێ کەسدا. خوای گەورەش زاناترە
لینک