داهاتی ئەو کەسانەی ماستەر نامە و تێزی دکتۆرایان بەپارە بۆ نوسراوەتەوە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من لە دەرەوەی وڵات ماستەرم تەواو کردووە ساڵی یەکەم بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە بۆ ساڵی دووەم دەبوو ماستەر نامەکەم لەسەر شتێ بنووسم، ئەو بابەتەی هەڵمبژاردووبوو دوور بوو لە تایبەتمەندی خۆم بۆیە بۆم نەکرا، خۆشم تا ڕادەیەک کەمتەرخەم بووم، برادەرێک بەحسەکەی بۆ نووسیم منیش تەقدیمم کرد وە لێی دەرچووم دواتر بڕێ پارەم بە برادەرەکەمدا وەکو حەقی خۆی، پرسیارەکە ئەوە ئێستا ئەگەر لە ئیشێک
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەربگیرێم بە هۆی شەهادەی ماستەرەکەم پارەی ئیشەکەم حەرامە؟ ئەگەر بە هۆی ئەم شەهادەیەوە وەرگیرام بەڵام ئیشەکەم بە تەواوی کرد و حەکی خۆیم پێداوە ئیشەکەیش پەیوەندی بە ناوەڕۆکی ماستەرنامەکە نەبوو تەنها شەهادەی ماستەری پێویست بوو یا شەهادەی ماستەرەکە موساعید بوو لە وەرگیران بەم شێوەش هەر داهاتم حەرام دەبێ؟ یا بە نموونە ببم بە مامۆستا و دەرس بڵێمەوە بەڵام نەک لەو بابەتەی کە ماستەرەکەم لەسەری وەرگرتووە بەڵکوو دەرسێکی تر بڵێمەوە کە خیبرەم لێی هەیە و لێی دەزانم تەنها شەهادەی ماستەرەکەم هۆکاری وەرگیرانەکەم بووە ئەم داهاتە حەرام دەبێ؟ وەڵام: ئەڵێین لە کۆی ئەو بابەتانەی کە گوتووتە ئەگەر تۆ شەهادەکەت بۆ نموونە ئەم پارەیەی داوتە حەرامە، ئەمە هیچ مەجالی موناقەشەی تیا نیە، وە ئەمە غەشە وە ئەبێ تۆ بۆ خۆت ڕیسالە، بەحسی خۆت بنووسی، ئەمە بەشێکە لەمەرجەکانی وەرگرتن وە وە بەشێکە لە مەرجەکانی شەهادە پێدان لەم کارەدا، ئەگەر ماستەرەکەت بەم شێوازە کراوە ئەم کارە حەرامە، بەڵام ئەمە جوزئێکی کارەکەیەوە، چونکە تۆ بە تەئکید سەنەی تەعزیری تەواو کردووە وە ئیمتیحانی وەرگرتنت کردووە کە چوویتە تە ماستەر وە بە بەکالۆریۆست هەیە کە هەموو ئەمانە بە حەقی خۆی وەرگیراوە، لەبەر ئەوە کۆی بڕوانامەکە لەسەر بنەمای باتیل دانەمەزراوە، بەشێکی بە بڕوانامەکە لەسەر بنەمای باتل دامەزراوە، ئێمە ئەڵێین هەر کارێکت پێ بسپێرن بەم بڕوانامەیە حەقی خۆت بێ وە حەقی خۆی بدەی بە کارەکە ئەو کات هیچ گرفتێکی شەرعی نییە، ئەم جوزئی کارەکەت حەرامت کردووە تەوبە بکە بگەڕێرەوە بۆ لای خوای پەروەردگار، دووبارە نەبێتەوە، وە کەس ئەم کارە نەکا بەڕێزان، چونکە ئەم کارە حەرامە کە ئەلێین حەرام واتە ئەمە تاوانەکەی بەینی خۆت و خوا ماوە، ئێمە نازانین بەین و خۆت و خوا چی لێ دێ، بەڵام ئەمە کارێکی حەرامت کردووە، بەس ئەمن نابێ بە هۆی ئەوەی کە تۆ داهاتووی تۆ هەمووی حەرام بێ، چونکە وەکو عەرزم کردی ئەم بەشە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی تۆدا لەوانەیە لە (%5)ی پرۆسەکە بگرێتەوە ئەگەر لەسەرەتاوە قیاسی بکەین، ئەم لە سەدا پێنجە کارەکە بە کۆ حەرام ناکا، بەڵام نابێ کەس کاری وا بکاتەوە وە ئەبێ جەنابیشی لە هەر کارێکدا، لە هەر بوارێکدا دابنرێی تەواوی خۆی پێ بدەی. خوای گەورەش زاناتره
لینک