18/10/2025 - 04:36 PM
124 بینراو

کڕینی کاڵا بەپارەی حازر و فرۆشتنەوەی بەقەرز.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: کەسێک پارەی هەیە خۆی هیچ ئیش ناکا مۆبایل یاخود کارتی مۆبایل، سەلاجە بۆ خەڵک ئەکرێ بە پارەی حازر، دواتر لە بازاڕ بە خەڵک بە گرانتر دەیداتەوە بە قیست، ئایا حوکمی کارەکەی چییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:ئێمە ئەڵێین هیچ گرفتێکی شەرعی نییە، بەڵام وەکو عەرزم کردن کابرا لە قەدەر دەستمایەکەی خۆی نەک بچێ پارەیەکی زۆری خەڵک بێنێ و بە قەرز لەمی وەرگرێ بە قەرز، بە پاری حازری خۆی بیکڕێ، بە قیست بیفرۆشێتەوە، ئەمەش نەکرێ بە بابەتێكی بازرگانی یەعنی کابرا هەموو مەعیشەتەکەی لەسەر ئەوە بێ، چونکە ئەمە لە کۆتاییدا سەر دەکێشێ بۆ پارە خواردنی خەڵک، بۆ فێڵ، بۆ دەست بڕین، بەڵام لە مەودایەک، لە سنوورێکی دیاری کراو، لە قەدەر دەستمایەکەی خۆی کەسەکە نەك قەرزی خەڵک، دەسمایەکەی خۆی، بەم شێوازە مامەڵە بکا گرفتێکی شەرعی دروست ناکا. خوای گەورەش زاناتره

لینک