هاتووچۆی کارمەندی ئافرەت لە گەڵ شۆفێری پیاو لە نێوان شارەکاندا.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر دەوامی ئافرەتێک لە کوردستان بەم جۆرە بێ پێویست بکا لە مانگێکدا چەند جارێک لە شارێک بچێتە شارێکی تر وە ئێوارە بگەڕێتەوە، ئەمە لە شەریعدا ڕێگە پێ دراوە؟ ئەگەر دەرچوونەکەی بە تەنها لەگەڵ شۆفێرێکی پیاو بێ چەند ڕێ پێ دراوە؟ چونکە لە شارێک بۆ شارێکی ترە دەکرێ ڕێگەی نێوان شارەکان چۆڵ بن یا وەکوو ناو شەر قەڵەباڵغ نەبن.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە شەرعی نییە بەڕێزان، ئەگەر هاتوو خوشکێکی بەڕێز مۆزەفە بێ بە تەنها لەگەڵ پیاوێکدا لە مانگێکدا چەندجار سەفەر بکا بۆ هەولێر، بۆ دهۆک، بۆ گەرمیان، بۆ دەڤەری پشدەر و بتوێن وە بەس ئەم ژن و پیاوە بەیەکەوە ئەم سەفەرە بکەن ئەڵێین نەخێر ناشەرعیە، ئەبێ کەسی سێیەمیان لەگەڵدا بێ، بە لای کەمەوە دوو کارمەندی ئافرەت، یا بۆ نموونە دوو کارمەندی پیاو بن، خوشکێکیشیان لەگەڵدا بێ ئەمە خەلوە دروست ناکا بە هەرحاڵ، بەڵام بەوەی ژن و پیاوێک بە تەنها وە ئەمە بۆ مانگێک چەند ڕۆژێک دووبارە بێتەوە شەرعی نییە ئەبێ موعالەجەیەکی شەرعی بکرێ بۆ ئەوەی ئەم خوشکە بەڕێزە تووشی حاڵەتی حەرام نەبێ و ئەو برا بەڕێزەش کە شۆفێرە تووشی حاڵەتی حەرام نەبن، کەواتە ئەگەر دوو بە دوو ئەمە بۆ ماوەیەك بەردەوام بوون لەسەر ئەم حاڵەتە ئیشکال دروست ئەکا، ئەمە جیاوازە لەوەی کە خوشکێکی بەڕێز بەیانی لە ماڵەکەی خۆی بە تەنیا سواری تەکسیەک ئەبێ دێ بۆ ناو بازاڕ کە لەوانەیە ئەم تەکسیە مەدل حەیات هەر نایبینێتەوە، یا لە بازاڕەوە دێتەوە بۆ ماڵەوە و بە تەنیا لەگەڵ سایەق تەکسیەك دایە ڕووناکە و بە شوێنی عام دایە و شار قەڵەباڵغە و ئەمە جیاوازە وەک لەوەی تۆ لەگەڵ پیاوێک سەر ئەکەوی با بۆ لادێیەک ڕێگەکە لەوانەیە بە نیو سەعات چۆڵەوانیە، جارێک سەیارەیەک یان دوو سەیارە بەم شوێنەیان تێئەپەڕێ وە ئەمە ئیشی ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە، ئەمە بەم شێوازە حەرامە و ئەو مووچەیەش لەسەر ئەوە وەربگیرێ حەرامە، ئەگەر هاتوو چارەسەری بۆ نەکرێ بەو شێوازەی عەرزم کردن.
لینک