19/10/2025 - 05:02 PM
50 بینراو

گۆڕینی جۆری دراوی ئەمانەت

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من فەرمانبەرم پارەیەکم وەرگرتووە بۆ ئیشێک، فریای ئیشەکە نەکەوتین، پارەکە دەگێڕینەوە بۆ بانك چونکە بەرەو کۆتایی ساڵ دەچین و فریای تەسویەکردنی ناکەوین، ئەم پارەیە بە دراوی (50) هەزار دیناری وەرمان گرتووە ئەگەر من ئەم پارەیە ببەمە بازاڕ و دۆلاری پێ بکڕم و دواتر دۆلارەکە بفرۆشمەوە بە پێنج هەزار دیناری ئەم پێنج هەزاریانە بگێڕمەوە بۆ حوکمەت دروستە یان نا؟ مەعلومی جەنابتە لەم مامەڵەیە من سوودێکم دەست دەکەوێت، ئەمە پرسیاری منە و زۆر کەسی تریش وە زۆریش ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبینەوە هەر لە وەرگرتنی مەعاش و سولفە زۆر شتی تر.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم کارە ناشەرعیە بەڕێزان، تۆ موزەفی حەقی عامیت، کە مۆزەفی حەقی عامی ناتوانی بازرگانی بەسەر حەقی عامەوە بکەی، ئەگەر پارەکە سوودێکیشی هەیە مەفروزە بۆ دامەزراوەکە ئەم پارەیە بە کار بێ، قسەمان لەسەر ئەوێ کە تۆ کارمەندی بانقی، ئەگەر کارمەند دی بانق بی بەم شێوازەیە کە عەرزم کردی تۆ ئەبێ پارەکە وەک خۆی بە کار بێتەوە، وە وەکوو خۆی بگەڕێندرێتەوە بۆ بانق، ئەگەر کارمەندی بانق نی وە ئینەما کەسێکی لە دەرەوەی بانک پارەیەکت وەرگرتووە لە بانک وەکوو سولفە، وەکوو موعامەلەیەک دواتر ئەچی ئەم پارەیە ئاڵ و گۆڕێک پێ ئەکەی تۆ ئەیهێنیتەوە بۆ بانق ئەمە (والله اعلم) ئیشکالێکی شەرعی تیا نییە، کە بکرێ بە پارەیەکی تر بەو میکانیزمەی خۆت، ئەکەیتەوە سەرەتا بە دراوێکی بیانی دواتر دراوە بیانیەکە ئەکەیتەوە بە دیناری عێراق، دواتر دیناری عێراقەکە ئەبێیتەوە تەسلیمی بانقی ئەکەیتەوە بەم شێوازە گرفتێکی شەرعی دروست ناکا، بەڵام ئەگەر تۆ کارمەندی بانک بی یا کارمەندی موئەسەسەیەکی تری کە وەکیلی موئەسسەکەی بۆ خۆت بە شەخسی ئەمە دروست نیە بیکەی، بەڵام ئەگەر ئیشەکە هی خۆت بووە لە ئەساسدا، خۆت سولفەکەت وەرگرتووە، وە خۆت خاوەنی پرۆژەکەی، ئەمە بکەی کێشەیەکی شەرعی دروست ناکا. -------------------------------------------------------------------------------- پرسەکانی ڕۆژ/ حەلقەی (21) / پرسیاری (15)/ خولەکی(23:14) بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا هەموو کەسێك لە قەدەریدا نووسراوە کە ئەبێ کێ ئەبێتە هاوسەری؟ ئەگەر نووسراوە بە هۆی دوعاوە کەسەکە ئەگۆڕێ؟ وەڵام: ئێمە بەڕێزان وتومان واز لە مەسەلەی قەدەر بێنن، یەعنی تۆ وا تەعامول بکە بەوەی کە ئەننەما خۆت ئەم بابەتانە بابەتی ئیختیارن، ئیرادەی کەونی خوای پەروەردگار نین، خۆمان بەرپرسیارین لە بژاردەکانمان، بە پێی ئەوەی کە دین، شەرع، عەقڵ پێمان ئەڵێ خۆ بژاردەی خۆت بکە وە دوعا بکە بۆ ئەوەی خوا کەسێکی باش بکا بە قیسمەتت، ئەمانە ئەسراری قەدەرن، ئێمە نازانین بەوەی کە چی لە ناوچاوانی ئێمە نووسراوە، ئەمانە لە لوحی مەحفوزدان کە هەن، بەڵام ئێمە ئەوەی کە ئەمرمان پێکراوە ئێمە ئەوە جێبەجێ ئەکەین، ئێمە ئەمرمان پێکراوە بۆ ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (ئەم جۆرە ئافرەتانە بێنن)، وە ئەمری پێکردووین بەوەی کە بژاردەی خاوەن دین و خاوەن ئەخلاق بکەین، ئەمانە ئەرکی ئێمەن، ئیتر دوعاش بکەین خوا کەسێکی باش بکا بە قیسمەتمان، هەموو ئەمانە ڕێکارن، سەڵات و ئیستیخاریش ئەکەین کە ویستمان ئەگەر ئافرەتێک بێنین ئیختیارمان کرد، هەموو ئەمانە ئەکەین، ئیتر ئەم بابەتانە ئێمە دوایی بچین بژاردەیەکی خراپ بکەین و بڵێین "وەڵا لە قەدەرمان نووسرابوو، قیسمەت و نسیب وا بوو"، ئەم قسانە واز لێ بێنین، خۆمان نەدەینە دەست ئەم بابەتانە، وە ئینەما ئەو شتانەی کە ئیرادەی شەرعی خوای پەروەردگارن ئێمە خۆمان بژاردەکردن دەستی خۆمان دایە، ئەبێ هەوڵی تەواو، ماندووبوونی تەواو، هەم و ڕێکارەکان بگرینە بەر بۆ بژاردەکردنی باشترین بۆ ژیانی خۆمان، نە تا هیچ ئەوە قەدەرن ئەوە بدەینە دەست خوای پەروەردگار، لەوە بگەڕێ ئەوە نەتیجەکە وتومانە قەدەرە، بەڵام بۆ خۆمان ئەوە گرنگە ئێمە ئیشی خۆمانی لەسەر بکەین، وە بە پێی ڕێکارە شەرعیەکان ئیشی تیا بکەین. خوای گەورەش زاناتره

لینک