هاوسەرگیری قەدەرە یان بژاردەی خۆمان.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا هەموو کەسێك لە قەدەریدا نووسراوە کە ئەبێ کێ ئەبێتە هاوسەری؟ ئەگەر نووسراوە بە هۆی دوعاوە کەسەکە ئەگۆڕێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:ئێمە بەڕێزان وتومان واز لە مەسەلەی قەدەر بێنن، یەعنی تۆ وا تەعامول بکە بەوەی کە ئەننەما خۆت ئەم بابەتانە بابەتی ئیختیارن، ئیرادەی کەونی خوای پەروەردگار نین، خۆمان بەرپرسیارین لە بژاردەکانمان، بە پێی ئەوەی کە دین، شەرع، عەقڵ پێمان ئەڵێ خۆ بژاردەی خۆت بکە وە دوعا بکە بۆ ئەوەی خوا کەسێکی باش بکا بە قیسمەتت، ئەمانە ئەسراری قەدەرن، ئێمە نازانین بەوەی کە چی لە ناوچاوانی ئێمە نووسراوە، ئەمانە لە لوحی مەحفوزدان کە هەن، بەڵام ئێمە ئەوەی کە ئەمرمان پێکراوە ئێمە ئەوە جێبەجێ ئەکەین، ئێمە ئەمرمان پێکراوە بۆ ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (ئەم جۆرە ئافرەتانە بێنن)، وە ئەمری پێکردووین بەوەی کە بژاردەی خاوەن دین و خاوەن ئەخلاق بکەین، ئەمانە ئەرکی ئێمەن، ئیتر دوعاش بکەین خوا کەسێکی باش بکا بە قیسمەتمان، هەموو ئەمانە ڕێکارن، سەڵات و ئیستیخاریش ئەکەین کە ویستمان ئەگەر ئافرەتێک بێنین ئیختیارمان کرد، هەموو ئەمانە ئەکەین، ئیتر ئەم بابەتانە ئێمە دوایی بچین بژاردەیەکی خراپ بکەین و بڵێین "وەڵا لە قەدەرمان نووسرابوو، قیسمەت و نسیب وا بوو"، ئەم قسانە واز لێ بێنین، خۆمان نەدەینە دەست ئەم بابەتانە، وە ئینەما ئەو شتانەی کە ئیرادەی شەرعی خوای پەروەردگارن ئێمە خۆمان بژاردەکردن دەستی خۆمان دایە، ئەبێ هەوڵی تەواو، ماندووبوونی تەواو، هەم و ڕێکارەکان بگرینە بەر بۆ بژاردەکردنی باشترین بۆ ژیانی خۆمان، نە تا هیچ ئەوە قەدەرن ئەوە بدەینە دەست خوای پەروەردگار، لەوە بگەڕێ ئەوە نەتیجەکە وتومانە قەدەرە، بەڵام بۆ خۆمان ئەوە گرنگە ئێمە ئیشی خۆمانی لەسەر بکەین، وە بە پێی ڕێکارە شەرعیەکان ئیشی تیا بکەین. خوای گەورەش زاناتره
لینک