19/10/2025 - 05:15 PM
51 بینراو

هۆکاری قبوڵنەبوونی نزا و پاڕانەوە

عبادات

بەڕێزێك ئەپرسێ: کاتێک دوعایەك قەبوڵ نابێ بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە لە بنەڕەتدا ئەو شتەمان بۆ نەنوسراوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دوعا کە ئەکەین خۆشەویستان حیکمەتی دوعا ئەوە نییە ئەو شتەمان بۆ ببێ کە ئێمە ویستوومانە، یا دڵخوازی خۆمان بووە، حیکمەتی دوعا ئەوەیە دوعا بۆ خۆی عیبادەیە، بەڕێزێك ئەپرسێ: فەرموویەتی: (الدعاء مخُّ العبادة)، (کرۆکی عیبادەت دوعایە)، چونکە دوعا کە تۆ ئەپاڕیتەوە لە خوا یەکەم ئیقرار بۆ زوعفی خۆت بە گەورەیی ئەو، دووەم ئیقرارە بە عیجزی خۆت بە میهرەبانی و بەخشندەیی ئەو، ئیقرارە بە کەمالی دەسەڵاتی ئەو کە پەروەردگار دەسەڵاتی بە سەر هەموو شتێکدا هەیە، زۆر مەعنای ناوازە لە دوعادا هەیە کە ئێمە دوعا ئەکەین ئیستیحزاری ئەم هەموو مەعنایە ئەکەین لە خوای پەروەردگار، کەواتە ئێمەش کە دوعا ئەکەین ئەو پەروەردگارە ئەو شتەی کە ئێمە دوعای بۆ ئەکەین جاری وا هەیە خوا ئەیزانی ئێمە نایزانین لە مەسڵەحەتمان نییە، خوای گەورە کە شتەکە ناکا بە قیستمان وانەزانین خوا ئیستیجابەی دوعاکەی نەکردووە، نا بە عەکسەوە خوا دوعاکەی وەڵام دایەوە بەوەی کە ئیشەکەی نەکرد بۆمان، چونکە بیکردایە سەری ئەخواردین، یا بیکردایە زەرەرمان بەرئەکەوت، ئێمە ئەڵێین "خوایە ئەو ئافرەتە بکەی بە نسیبمان" خوای پەروەردگار کە نایکا بە نسیمان ئێمە بڵێین خوایە ان شاءالله خێری تیا بووە کە نەبووە بە نسیبمان، خوا بە دەم دوعاکەوە هاتووە، دوعاکەی جێگیر کردووە کە ئێمە گوتوومانە (پەروەردگارە لە تۆ پاڕاوینەتەوە، شتەکەمان داوەتە دەست تۆ)، ئەو بە عەقڵی بچووکی ئێمەوە، بە ئەزموونی بچووکی ئێمەی نەکردووە بە گەورەی و میهرەبانی خۆی ڕەحمی کردووە بە زوعفی ئێمە، دوعاکەی جێبەجێ نەکردووە و لەو بەڵایە لای داوین کە هێنانی ئەو ئافرەتە بووە، کەواتە خۆشەویستان ئێمە با هەمیشە دوعا بکەین، با هەمیشە بپاڕێینەوە لە خوا، ئەم دوعایانە خەزنەیەکی گەورەن بۆ قیامەتی هەموومان، بۆ دامەزراوی باوەڕداری هەموومان، کەس لە دوعا بێ هیوا نەبێ، کەس نەڵێ (دوعام کرد خوا نەهات بەدەممەوە) کێ ئەڵێ نەهاتووە بە دەمتەوە؟ دوای ئەوە ئێمە کە دوعا ئەکەین بە مەرج دوعا ناکەین لەگەڵ خوا، (بۆیە ئەپاڕینەوە ئەبێ بە گوێمان بکەی)، خوا بە گوێی ئێمە ناکا بەڕێزان، (لله في خلقه شؤون) ئەو خۆی ئەزانێ چی لە بەرژەوەندی بەندەکانێتی وەچییان بۆ ئەکا، بۆیە هەمیشە بەو ڕوحە دوعا بکەن کە تۆ لە زاتێک ئەپاڕێیتەوە زۆر بەخشندەیە، زۆر میهرەبانە، لە زاتێک ئەپاڕێیتەوە زۆر بە بەزەییە، لە زاتێک ئەپاڕێیتەوە کە ئەو بەرژەوەندی تۆ لە هەموو کەس با باشتر ئەزانێ، وەک مناڵ وڕک لە خوا با نەگرین لە دوعا بڵێین هەر ئەوەمان بۆ بکە، بپاڕێینەوە بڵێین "خۆت چی بە چاک ئەزانی، ئێمە ئەمەمان پێ باشە، تۆ خۆت چیت بە چاک ئەزانی ئەوەمان بۆ بکە پەروەردگار"، لەبەرئەوەخۆشەویستان ئەوە بێ ڕێزی کردنە لە دوعا ئێمە دوو جار دوعا بکەین و ئیتر چاوەڕێ بین بۆ ئەوەی خوا ڕێک دوعاکەمان بۆ جێ بەجێ بکا، وەك ئەوەی عەریزەیەکمان دابێت و چاوەڕێ ئەکەین ئیمزایەکی لەسەر بکرێ و بە دڵی خۆمان عەریزەکەمان پڕ کردبێتەوە، شتی وانییە لە دوعادا، تۆ کە دوعا ئەکەی ئەپاڕێیتەوە لە زاتێک کە (عالم الغيب والشهادة)یە لێی ئەپاڕێیتەوە (خۆت بە چی بە چاک ئەزانی ئەوەمان بۆ بکە). خوای گەورەش زاناترە

لینک