19/10/2025 - 05:33 PM
69 بینراو

تەڵاق و مارەکردن بەڕووکەش و بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا.

ئافرەتان

بەڕێزێك ئەپرسێ: خزمێکمان خوشکەکەی لە بەریتانیایە شوی کردووە، براکەی دەیەوێ لەگەڵ خوشکەکەی بڕوات بۆ بەریتانیا، ئەو پیاوە لە لای حکومەت لەو ژنە جیا دەبێتەوە، پاشان ئەو ژنە بە عەقد واتە لەسەر وەرەقە بە براکەی دەڵێ ئەوە مێردمە، واتە خوشک و براکە لەسەر وەرەقە دەبن بە ژن و مێردی یەکتر، بەس فی سەبیلی ئەوەی بە یاسایی بیبات بۆ بەریتانیا، ئایا حوکمی ئەو کەسە چییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان من نازانم یاعنی هەندێک پرسیار هەیە زۆر زۆر سەیرە، جارێ ئەووەلان ئەم چون بۆ بەریتانیایە ئەرێ ئێمە تێناگەین ئێمە فەڕزی عینە؟ ئەرێ تێناگەین ئەمە ئەرکانی دینە؟ ئەرێ تێناگەین ئەمە یەعنی چۆن، چ زەرورەتێک لەوەدا هەیە ئێمە بێین خوشک و برایەک بە بناسێنین وەکوو ژن و مێرد، چ دینێ، چ ئەخلاقێک، چ قیەمێک ئەمە قبووڵ ئەکا؟ ئەمە خاڵی یەکەم.. خاڵی دووەم: لە ڕوو شەرعەوە بەڕێزان هەر پیاوێک بە سوعبەت، بە جدی، لەسەر کاغەز، بە ڵەفز ژن تەڵاق بدا تەڵاقی ئەکەوێ بەمە، وە ئەم حاڵەتانەمان زۆر زۆرە نەک بۆ ئەم کەیسە، سەدەها کەیسی وامان هەیە، کابرا مێردەکەی خۆی جاری وایە تەڵاقی نەداوە، بەس ئەم ئەچێ لە مەحکەمە ئەڵێ من تەڵاق دراوم عەقدێکی زەواج ئەکا لە مەحکەمە بۆ ئەوەی بە ڕەسمی بێ بە ژنی ئەم، هەر بێ دەنگی پیاوەکە لەسەر ئەوەی کە ژنەکەی ئەم موعامەلەیە بکا بەوە تەڵاقەی ئەکەوێ، یەعنی هەر پیاوێک زانی کە ژنەکەی ئەچێ موعامەلەیەک ئەکا بەو ناوەی کە ئەم ئەبێ بە ژنی کەسێکی تر، بە بێ دەنگی ئەم پیاوە ئەم تەڵاقە کەوتووە، چونکە تۆ ڕازیت بەوەی کە ژنەکەت بڕوا ژنی کەسێکی تر بێ، وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) وازحە ئەفەرمووێ: (سێ شت ئینسان بە ڕاست بیڵێ ڕاستە، بە سوعبەت، بە گاڵتە بیڵێ ڕاستە، یەکێک لەوانە تەڵاقە وە یەکێک لەوانە زەواجە)، کەواتە ئەم پیاوە بەڕێزە ئیقرار ئەکا بەوەی تەڵاقی ئەم ژنەی داوە لەسەر وەرەقەو لەسەر کاغەز، کەواتە تەڵاقت کەوتووە، ئیتر تۆ تا ئێوارە بڵێ "وەڵا من بۆ ئەوە کردومە ژنەکەم ببێ بە ژنی کەسێکی تر و ئەو دوایی بۆی بێنێ"، وە پیاوی دووەم کە عەقدی زەواجی لەگەڵدا ئەکا شەریعەن ئەبێ بە ژنی ئەو، ڕاستە لەم کەیسەدا ئەمە برایەتی و مەحاڵە نابێ بە ژنی ئەو، بەڵام زۆر کات ئەم جۆرە عەقدانە لەگەڵ پیاوی بێگانەدا ئەکرێ، کەواتە تەڵاقی لە پیاوی یەکەم ئەکەوێ، ئەبێ بەڕەسمی ئەبێ بە ژنی پیاوی دووەم، ئێ ئەم تێکەولێکەیە لە کوێی شەرعدا حەڵاڵە؟ لە پێناو چی؟ لە پێناو ئەوەی وەڵا ئەچم بۆ بەریتانیا، ئەچم بۆ ئەوروپا، کاکە ئینسان چۆن ئەبێ دینی خۆی، ئەخلاقی خۆی بخاتە سەر سەنگی مەحک بۆ ئەوەی بچێ لە ئەوروپا بژی، چۆن ئەبێ ئینسان..؟چ جوابی خوا ئەدیتەوە؟ کێ ئەڵێ تۆ فریای ئەوروپا ئەکەوی لە ڕێگەدا نامری؟ کێ ئەڵێ لە ئەوروپا ئەتوانی یا ئەکرێ مۆڵەت هەیە بەوەی کە لەم نیعمەت و نازوو خۆشی و بەح بەحەو عیشەی ئەوروپادا تۆ بژی، لەبەر ئەوە ئەمانە بەڕێزان حەرام شەرعن، وە ئەمانە کاریگەری نەرێنی لەسەر حوکمە شەرعییەکانی زەواج و تەڵاق دروست ئەکەن، وەکوو عەرزم کردین هەر پیاوێک بە سوعبەت بە خێزانەکەی بڵێ "تەڵاقی کەوتبێ"، تەڵاقی کەوتووە، وە هەر پیاوێک بۆ ڕایی کردنی ئەم جۆرە موعامەلانە خێزانی تەڵاق بدا یا ئیقرار بکا بە تەڵاق دانی، یەعنی بۆ نموونە من بە پیاوێک بەیانی لەو سەر جادەی ئەڵێم ئەرێ خێزانت تەڵاق داوە؟ ئەگەر وتی بەڵێ، ئەگەر تەڵاقی نەدابوو بەم (بەڵێ)یە تەڵاقی ئەکەوێ، چونکە ئیقرارە بە تەڵاقێک، ئەگەر هەبوو ئەوە تەڵاقەکە کەوتوو جوابی پرسیارەکەی منە، ئەگەر تەڵاق نەبوو کە من وتم تەڵاقت داوە وتی بەڵێ ئەو کاتە تەڵاقێکی ئەکەوێ، ئەمەش هەر وایە، پیاوێکمان هەیە ئەچێ لە بەردەم مەحکەمەدا خێزانەکەی ئەڵێ (تەڵاقی داوم ئەمەوێ شوو بکەم بەم پیاوە)، پیاوەکە بێ دەنگە وە ئاگایشی لەم مەعامەلەیە هەیە وە ڕازیە، وە ئەمە تەڵاقەکەی کەوتووە وە دوای ئەم ئافرەتە کە بڕواتەوە بۆ لای مێردەکەی، یا مێردەکەی بێتەوە بۆ لای، ئەبێ جارێکیتر کە مارەی بکاتەوە و مارەی تازەی بداتەوە چونکە ئەمانە تەڵاقیان پێ ئەکەوێ، وە تایبەتیش کە ئەچێ لە مەحکەمە تەڵاقەکە ئەخا کە ئەبێ بە تەفریقی قەزائی، وە تەڵاقێکی باینی بەینونەی سوغڕای پێ ئەکەوێ، دیسانەوە پێویستمان بە مارە کردنەوەیەکی تر ئەبێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک