20/10/2025 - 11:17 PM
48 بینراو

کردنی کەسێک بەوەکیل بۆ دەرکردنی زەکات

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: کەسێک ئەیەوێ زەکات یان سەرفترە بنێرێ بۆ کەسێکی تر لە شارێکی تر، داوا لە کەسێکی تر بکات ئەو پارەیە بدات لە باتی ئەو، کاتێک ئەوسا ببینێتەوە پارەکەی بداتەوە، کە داویەتی بۆ کەسەی زەکاتەکەی وەرگرتووە، هیچ ئیشکالی هەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر وەکالەت هەیە، من تەلەفۆن ئەکەم بەیانی بۆ بەڕێزێک لە ئێران، یا بۆ نموونە لە تورکیا، لە سوریا، لە بەریتانیا یا لە بەریتانیاوە تەلەفۆنێک ئەکرێ بۆ کەسێک لە کوردستان ئەڵێ من ئێ سەد پاوەنی زەکاتم لایە بیدە بەم فەقیرە، ئەم سەد پاوەنە کە ئەدا بە فەقیرێک دوای ئەو بەڕێزە دێتەوە سەد پاوەنە کە ئەداتەوە بەم، هیچ ئیشکالێکی شەرعی لەمەیە نییە، ئیتر زەکات بێ، سەرفترە بێ، بەڵام وەکو عەرزم کردوون چەند جار ئێمە زەکات و سەرفترە تا بکرێت لە شوێنی خۆی بدرێ باشە نەگوازرێتەوە لە وڵاتێک بێ یا لە شارێک بۆ شارێکی تر، ئیللا مەگەر بۆ حاڵەتی ناچاری وەک ئەوەی ئەو شوێنە تووشی قات و قڕی، کارەساتێکی سروشتی، شەڕ ئەمانە بووبێ وە خەڵکەکەی زۆر زۆر پێویستیان بە هاوکاری بێ وەک ئەوەی ئێستا لە غەزە ئەگوزەرێ، ئەو کات دروستە زەکات لە عالەمی ئیسلامیەوە ببری بۆ ئەو بەڕێزانە، بۆ ئەوەی لە نەگبەتی وە لە شومی ئەو شەڕەی کە تووشی بوون، ئەو زیانانەی کە قەواری زایۆنی لە موسڵمانانی داوە پێی قەرەبوو بکرێتەوە، ئەمانە ئەکرێت بکرێ وە هاوکاری بکرێ لەم بوارەدا. بۆیە هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە.

لینک