20/10/2025 - 11:29 PM
68 بینراو

وەرگرتنەوەی پارەی قەرز لەکاتی گۆڕینی بەهای دراو.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من بۆ کۆمپانیایەک کارم کردووە (دیارە باسی بەهار ئەکا) ئەڵێ بەهار کارم بۆ تەواو کردووە، ئەو کات دۆلار بە (147) هەزار دینار بوو پارەکەی نەدامێ، منیش بە دینار کارم بۆ کردووە، ئێستا کە دەیەوێت پارەکە بدا بە نرخی ڕۆژ بۆم حیساب دەکات، هەشت مانگ تەئخیری کردووە، منیش مەوادەکەم بە دۆلار کڕیووە، ڕای خۆتانم پێ بڵێ.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە چی کارت بۆ کردووە ئەو قەرزە لەلای ئەوە بەڕێزەکەم، یەعنی تۆ ڕاستە بەهار کارت بۆ کردووە کارت کە تەواو کردووە ئەو پارەی قەرز بووە لە لای ئەو، ئێستا تۆ ناتوانی ئەو پیاوە ئیجبار بکەی بە نرخی ڕۆژ پارت بۆ بشکێنێتەوە، ئەو قەرزەی لە لای ئەوە بە دینار بووە، بەڵام ئەگەر خۆی بیەوێ ئێستا یەعنی بە ڕەزامەندی هەردوو لا بەبێ ئەوەی ئەو ئیجبار بکرێ خۆی پارەکەت بۆ بگێڕێتەوە بەبێ ئەوەی تۆ داوانت کردبێ کە بەو شێوازە پارەکەت بداتێ، ئەگەر خۆی بە داوای بدات هیچ کێشەیەکی شەرعی نییە، بەڵام تۆ بۆت نییە ئیجباری بکەی لەسەر ئەمە، چونکە تۆ قەرزی دینارت لە لایە، ئەگەر دۆلاری هێنایە ئەو کاتە بە سعیری ڕۆژ دۆلارەکەی بۆ ئەشکێنینەوە، ئەگەر دیناریشی هێنایەوە دینارەکەی لێ وەردەگریتەوە، کەستان بۆتان نییە ئیجباری بەرامبەرەکەتان بکەن بەوەی کە غەیری ئەو عوملەیەی کە موعامەلەکەی لەسەر کراوە عوملەکە بگۆڕێ بۆ دراوێکی تر، بەم شێوازە شەرعی و کێشەی نییە. خوای گەورەش زاناتره

لینک