کارکردن لە کۆمپانیایەک کە گرفتی شەرعی لە مامەڵەی تەندەردا هەیە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من لە کۆمپانیایەکی مقاوەلاتی کارەبایی ئیش دەکەم، تەندەرەکە بە دەعوەی خاس دێن بۆ شەریکە، تەبعەن لە ڕێگەی وەسیتەوە بە ڕێکەوتن، من بەرپرسی کڕینی مەوادەکانم، مەوادەکان وەک ئەو دەیهێنن کە داوا کراو لە لایەن وەزارەتی عێراقی، بەس ئەگەر تەئخیر بوون ڕوو بدات، یا کێشەیەک لە ماوەدەکە هەبێت بە پارە ڕێک دەکەون لەگەڵ بەرپرسان، پرسیارەکەی من ئەوەی ئایا ئەو مەعاشەی من حەڵاڵە لە کاتێکدا من هیچ جزئێکم نییە لە بڕیاردان و قەراری ئەوە لای ساحیب شەریکەیە، من تەنها کاری مۆزەفایەتی دەکەم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:ئەگەر کاری تۆ کڕینی مەوادەکان و ئیستیلام کردن و بۆ نموونە ئیشی تەندەرەکە بێ بەڵێ مەحاشەکەی تۆش حەرام ئەبێ، چونکە ئەمە خۆی حەرامێکە، ئەمە کەشفی تەندەرە، بە واستە تەندەرەکان دێ بۆ کۆمپانیای ئێوە کە مەفروزە ئەم تەندەر لە موناقەسە ساغ ببنەوە، یا لە موزایەدا ساغ ببنەوە، ئەمەی ئێوە ئەیکەن کەشفی تەندەرەکانەو بە واستە دێ. دووەمیش کە ئیشەکە تاخیر ئەبێ، کە مەوادەکان لە کاتی خۆیدا حازر نابن بە بەرتیل جارێکی تر تەعدیری ئیلتیزامەکە ئەکرێ، وەک دیزە بە دەرخۆنەی گرێبەستەکە ئەکرێ، ئەمە خۆی بۆ خۆی کارێکی حەرام و ڕێگە پێ نەدراوە، لەبەرئەوەی جەنابت ئەگەر ئەم کارانە موباشیر پەیوەندیت هەیە بەم تەندەرانەوە مەیکە، چونکە ئەو داهاتە حەرامە بۆ ئەو بەڕێزەش بڵێ کە بەڕێوبەری کۆمپانیاکەیە کە ئەم کارە حەرامە بانەیکەین وە ئینەما با ببێ ڕێکاری یاسایی تەندەر وەربگرین، بە پێی ڕێکاری یاسایی لە کاتی خۆیا پابەند بین بە کڕینی مەوادەکان وە تەسلیمکردنی، چونکە ئەمانە هەمووی بەرژەوەندی عامی هاوڵاتییانی عێراقن بە هاوڵاتیانی هەرێمیشەوە، ناکرێ لە پێناو بەرژەوەندی کۆمپانیایەک ئێمە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتییان تەئخیر بکەین، یا بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیان بخەینە مەترسییەوە، لەبەر ئەم جۆرە کارانە نا قانوونین وە ناشەرعیشن لە هەمان کاتدا، داهاتەکەشیان حەرامە. خوای گەورەش زاناترە
لینک