پارەی ڕیکلامی یوتوب.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا پارەی ڕیکلامی یوتوب حەڵاڵە بۆ کەسێک چەناڵی هەبێت لە یوتوب؟ تەبعەن ئەو ئەپرسێ بەوەی کە ڕیکلامەکان بە دەست خۆت نییە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە ڕیکلامەکان دێت، ئەشپرسێ زۆرێک لەو ڕیکیلامانە بە خانمی نیمچە ڕووت دەکرێ، وە هەموو ڕیکلامێکیش ئەکەن ئەڵێ خاوەن کەناڵەکان ئازادن لەوەی ڕێگە بە کۆمپانیای یوتوب بدەن ڕیکلام لەسەر ڤیدیۆ کانی بڕوات یان ڕێگەت لێ بگرێت، لە بەرامبەر ڕێگەپێدان مانگانە بە پێی ئاستی ڤیدیۆ پارە ئەچێتە سەر ئەو ئەژمارانە کە داتانناوە، لە ئێستادا هەندێک بانگخواز و قورئانخوێن ڕێگەیان بە یوتوب داوە جۆرەها ڕیکلام وەک فاسیلە لەگەڵ قورئان و وتارەکانیاندا بڵاوئەبێتەوە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هەر ڕیکلامێک ئافرەتی نیمچە ڕووت، یا بۆ کاری ناشەرعی بێ پارەی ڕیکلامەکە حەرامە، وە ئەو داهاتەش کە دێتە سەر ئەژمارەکان حەرامن، وە کارە دەعویەکەش بەوە حەرام ئەبێ بەڕێزان، چونکە تۆ ناکرێ بە کارێکی دەعوی تەرویش بکەی بۆ حەرام، تەرویش بکەی بۆ کاری ناشەرعی، لەبەرئەوە ئەو بەڕێزانە کە ئەم کارە ئەکەن پێویستە بە هیچ شێوازێک ڕێگە نەدەن کۆمپانیای یوتوب ڕیکلام لەسەر بەرنامەکانیان بکا، بۆچیتە ڕیکلام وە پارەی ڕیکلام و داهاتت بۆ چییە؟ ئێمە گوتومانە هەر داهاتێک کە لە تیک تۆک، لە یوتوب، بۆ نموونە لە هەر بابەتێکی تری سۆشیال میدیا دەست بکەوێ بەبێ حەرام، بەبێ ئەوەی کە کاری حەرام ڕیکلامی حەرامی بێتە سەر وە کارەکە خۆی لە ئەساسا شەریعی بێ کارێکی بانگخوازی دەعوی بێ وە خزمەت بکا بە دین و ژینی خەڵک گوتومانە ئەمە حەڵاڵ و شەرعییە، بەڵام بەم شێوازە کە ڕیکلامەکان کاری حەرامی تێ بکەوێ بە هیچ شێوازێک نابێ، ئەو برا بەڕێزانە، ئەو قورئان خوێنە بەڕێزانە ڕێگە بدەن بەوەی کە ڕیکلام لەسەر بەرنامەکانی ئەوان دابەزێ، چونکە حەرامە ئەبێ وە داهاتەکەشی حەرام ئەبێ. خوای گەورەش زاناترە
لینک