کارکردن لەبازاڕی دۆلارەکە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئێستا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئاشکرا کار بە ڕیبا دەکرێت، ئایا کارکردن بۆ ئێمە وەکو کارمەندێک لەو بازاڕە دروستە؟ پارەکەی ئێمە حەرام ئەبێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:نەخێر، جارێ هەموو بازاڕەکە حەرام نییە، بازاڕەکە ڕاستە کاری حەرامی تیا ئەکرێ بەڵام کاری حەڵاڵیشی زۆر تیا ئەکرێ، ئەمێنتەوە سەر کارمەندەکە خۆی، وە سەر ئەو بەڕێزی دووکاندارە، ئەگەر کاری حەرامی کرد ئەوە کارەکەی حەرامە و مەعامەلەکەی حەرامە و داهاتەکەیشی حەرامە، ئەگەر کاری حەڵاڵی کرد، پابەند بوو بە ڕێکارە شەرعیەکانەوە هەم کاری کارمەندەکە، هەم کاری دووکانەکەش هەم کاری بازاڕەکەش بۆ ئەو کەسە حەڵاڵە، وە هیچ گرفتی شەرعی نییە، کەواتە شتێکی ڕەها نییە ئەم مەوزوعە ئەکەوێتەوە سەر کەسەکە خۆی وە ئەو جۆری مامەڵانەی کە ئەیکا. خوای گەورەش زاناترە
لینک