شێوازی دەرکردنی غوسل و خۆشۆردنی شەرعی.
بەڕێزێك ئەپرسێ: چۆن بتوانین بە شێوازێکی ڕێک و پێک غوسڵ دەر بکەین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: غوسڵی شەریعی بەڕێزان، هەڵبەت غوسڵ ئەمەی کە ئەم باسی ئەکات من وای تێی ئەگەم کە غوسڵی واجبە، وە ئەگەر غوسڵی سوننەتیش بێ هەر بەم شێوازە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە غوسڵی دەرکردووە، سەرەتا تاراتی گرتووە، داوێنی پاک کردۆتەوە، خۆی پاک کردۆتەوە، دواتر دەستەکانی شۆردووە، پاشان پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەستنوێژێکی ڕێک و پێکی گرتووە بەس قاچەکانی نەشۆردووە، ئەوجا هاتووە غوسڵی دەرکردووە، سەری ئاوی پیا کردووە بۆ سێ جار، ئەگەر ئافرەت بێ یا ئەگەر پیاوێک بێ قژی هەبێ بێخی سەرەکە گرنگە تەڕ بێ، ئەگەر ئافرەت پرچی هەبێ گرنگ نییە پرچەکان بکاتەوە گرنگ ئەوەی بێخی سەرەکە لە کاتی غوسڵدا تەڕ بێ، سەری تاڵەکان گرنگ نییە بکرێنەوە هەمیان تەڕبن بێخەکەی لە شەرعە زۆر گرنگە، سەری ئەشوا بۆ سێ جار ئاوی پیا ئەکات، دواتر لای ڕاستی، دواتر لای چەپ، دواتر قاچەکانی وە بەشی خوارەوەی لەشی ئەشوا، ئەگەر هاتوو دەستی بەر داوێنی نەکەوت کە تەواو غوسلەکە تەواو بوو قاچەکانی شۆرد ئەمە ئێستا دەستنوێژێکی زۆر شەرعی گرتووە، وە غوسڵێکی شەرعی کردووە وە پێویست بەوە ناکات دەستنوێژ بگرێتەوە، بەڵام ئەگەر هاتوو لە کاتی شۆردنی سەرجەم ئەندامەکانی تری لەشدا دەستی بەرداوێنی کەوتەوە ئەو کاتە پێویستە دەکات دوای ئەوەی غوسڵەکە تەواو ئەبێ دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەمە غوسلی شەرعییە وە بەم شێوازە غوسڵ دەرەچێ، وە کابراش سەرەتا پێویستەکان نیەتی هەبێ ئەوە بابەتێکی موسەلەمە. خوای گەورەش زاناترە
لینک