داهاتی دوکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر کەسێک بژێوی ژیانی لەسەر بڵاوکردنەوەی گەیم و یارییە ئەلکترۆنەکان بێ جائیزە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:نەخێر، ئێمە گوتومانە ئەوانە زیان بەخشن، ئەوانە ئیسرافن، پارەیەکی زۆر لە داهاتی خەڵک دەڕوا بۆ کۆمەڵێ کۆمپانیای بێ بەرهەم، کۆمپانیای بێ بەها، کۆمەڵێک کار کە تەنها گەنجی ئەم وڵاتە وە مناڵی ئەم وڵاتە سەرقاڵ ئەکا وە کاتیان پێ بە فیڕۆ ئەدا بەبێ ئەوەی داهات و بەرهەمێکی هەبێ، لەبەر ئەوە بەڕێزان تکا ئەکەین بەوەی کە ئەم کارانە وە زۆرێک لەم کارانە وەکو پەپجی و ئەمانە هەر ئەسڵەن فەتوای حەرام بوونی لەسەرە، چونکە کێشەی گەورەیان لەسەر دروست بووە گەیشتۆتە کێشەی خوێن ڕشتن تیایاندا، یارییەکە گەر خوێنی لەسەر بڕێژێ ئەبێ شەرعیەتەکەی لە کوێدا بێ؟ بەبێ ئەوەی ئەمە هیچ وەرزشێکیشی تیابێ بۆ کەسەکە کە ئەو کارە ئەکا لەبەرەوە حەرامە داهاتەکەشی. خوای گەورەش زاناتره
لینک