دیمەنە نەشیاوەکانی سۆشیال میدیا.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئێمە کە سۆشیال میدیا بەکاردێنین ڕۆژانە هەزارەها شتی نەشیاو دێتە پێش چاومان بەبێ ئەوەی خۆمان بمانەوێ سەیری بکەی، یا بە دوای بگەڕێین، ئایا گوناهبار دەبین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر تۆ بابەتەکە ئاوا تەسەفوح ئەکەی ئەمانە وەکوو گەڕانێک وایە بەناو بازاڕدا، ئافرەتێک دێتە پێش چاوت تۆ ئەگەر زەق زەق سەیری بکەیت و جوان لێی ورد بیتەوە بزانی چی ئەڵێ و چی ئەکا ئەمە تووشی حەرام ئەبی بە تەئکید، بەڵام کە شتێ حەرام دێت ئەگەر تێی پەڕێنی، لەسەری نەوەستی ئەو کاتە ئەو بەرچاوکەوت نە، ئەو نەزڕەی یەکەمە نەزرەیەک نییە لەسەر ئینسان بێ بە ماڵ، بەڵام ئەگەر بتەوێ جوان دیقەتی بدەیت و لێی ورد بیتەوەو دوای مەزەنی بکەیت و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت و تەخمینی بکەی ئەو کاتە ئیشەکە حەرامی تێئەکەوێ، لەبەر ئەوە نەخێر تەسەفحکە کردنی سۆشیال میدیا بە شێوازێکی عام حەرام نییە، بە مەرجێک ئینسان پابەند بێ بە ڕێکارە شەرعیەکانی بەکارهێنا سۆشیال میدیایەکە. خوای گەورەش زاناتره
لینک