20/10/2025 - 11:59 PM
73 بینراو

دیاریکردنی نرخی کاڵا و ڕێژەی قازانج.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ ئایا سەبارەت کڕین و فرۆشتن، ئێستاش هەندێک شت دەفرۆشتێت دوو هێندەی خۆی زیاتری لەسەر دادەنرێت، ئایا ئەمە جائیزە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: لە شەرعدا بەڕێزان قازانج ڕێژەی دیاریکراوی نییە، کابرا بە هێندەی خۆی دوو هێند دەی خۆی سێ هێندەی خۆی بە نرخی ڕۆژ ئەفرۆشێ کابرا، ئەرزێکی کڕیوە لەوانەیە دە ساڵ لەمەو پێش پەنجا وەرەقەی پێ دابێ ئێستا پێنج دەفتەر ئەکا، ئایا حەرامە بیفرۆشێت؟ نەخێر هیچ حەرام نیە و هیچ گرفتی شەرعیشی نییە، کەواتە زۆر دروستە، بەڵام لە هەندێک کاڵای سەرەکی بۆ نموونە کە پێویستی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکە وە خەڵک ناتوانێ نەیکڕێ، لەم جۆرە بابەتانەدا ئەگەر هاتوو بازرگانەکان، ئەگەر هاتوو هاوردەکارەکان ڕەزیلیان بە کار هێنا، ئیحتیکاریان کرد ئەو کاتە دەسەڵاتی ڕۆژ بۆی هەیە ناچاریان بکا بە ساغکردنەوەی کاڵاکانیان بە نرخێکی گونجاو وە ناچاریشیان بکا بە عەرزکردنی کاڵاکان وە بە هەڵنەگرتنی وە بە گەنجینە نەکردنی، کەواتە بەشێکی لەم بابەتە ئەگەر هاتوو مەوادی زەرووری بوون، ئەگەر هاتوو بازرگانەکان نەیانەویست بیفرۆشن بە نرخێکی گونجاو دەسەڵات بۆی هەیە ناچاریان بکا لەسەر ئەوەی بیفرۆشنەوە بەو نرخەی کە گونجاوە، وەکوو تر بە دەر لەمە ئێمە ئەڵێین هیچ گرفتیک نییە لەوەی کەسەکە چەند قازانج بخاتە سەر ئەو کاڵایەی کە ئەیهێنێ بە مەرجێک ئیحتیکاری تێنەکەوێ، ئیحتیکار یەعنی چی؟ یەعنی کەسەکە بەس ئەو ڕێگە پێ دراوە بازرگانی ئارد بکا، ئەو ئاردەکە بێنێ بە کەیفی خۆی سیعری لەسەر دانێ کە پێویستی ژیانی خەڵکە ئەو کاتە ئەڵێین ئەمە کارێکی ناشەرعییە، چونکە بەس تۆ ئەم مافەت پێ دراوە و تۆش بۆت نییە بەم شێوازە تەحەکوم بکەی بە سیعر، دەسەڵات ئەو کاتە پێویستە تەدەخول بکا بۆ دیاریکردنی نرخی ئاردەکە بە شێوازێك هەم کۆمپانیای هاوردەکار موستەفید بێ وە هەم هاوڵاتیش زۆر زەختێکی زۆری نەکەوێتە سەر، وە ئەم قسەیە بۆ کەرتی کارەبا، بۆ کەرتی ئاو بۆ هەموو ئەو کەرتە گشتییانی تر کە خەس خەسە ئەکرێن و تایبەت ئەکرێن هەر بەم شێو شێوازەیە، پێویستە حکومەت خۆی ئێ چاودێری بەردەوامی لەسەر نرخی بازاڕەکان هەبێ، ئەو کەسانەی ئەم کەرتە گشتییانەیان ئەچێتە بەردەست وە بۆیان تایبەت ئەکرێ ئەم کەسانە بێ ویژدانی، زیادەڕەوی، پێداگری نەکەن لە دانانی نرخ، ئەگەر کردیان دەسەڵاتە تەدەخول بکا بۆ ڕێکردنەوەی سیعرەکان، بۆیە ئێمە ئەڵێین مەرجی ئینسان کاڵا بفرۆشێتەوە بە هەمان نرخی خۆی یا با بڵێین یەک بەرامبەر قازانج وەر بگرێ بە تایبەتی لەو شتانەی کە زەروورەت نین بۆ ژیانی خەڵک، نرخی خان و بەرەیە، نرخی ئاڵتونە، نرخی بەیانی موادی ناو ماڵە کە ئەمانە زەرووراتیان تیا نیتە با چەندە بفرۆشێ با بفرۆشێ پێویستیش ناکا هەر تەسیعریشی لەسەر دانێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک