21/10/2025 - 12:01 AM
71 بینراو

فێربوون لەو شوێنانەی کە مامۆستاکانی پابەند نین بەجل و بەرگی شەرعییەوە.

ئافرەتان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من چەند جارێک چوومەتە پەیمانگا بۆ فێربوونی زمان بەڵام پەشیمان بوومەتەوە لەبەر ئەوەی ئەوانەی لەوێ کاریان کرد کارمەندەکان ئافرەت بوون و مامۆستاکان جلێکی زۆر کورت و ناشەرعیان لەبەر بوو، ئایا من چی بکەم چەندین شوێن گەڕام هەر وا بوون؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەلێین ئەم بابەتانە ئێمە ئەگەڕێین بە شوێنەوەی کە ئێ شوێنێک بێ کە ئەو خوشکە بەڕێزانەی کار لەم شوێنانەیە ئەکەن پابەند بن بە جلوبەرگی شەرعییەوە، وە ئەو خوشکە بەڕێزانەش کە ئەیکەن پێویستە پابەندی بن بە فەرمانی خوای پەروەردگارەوە بەڕێزان، ئێمە ئەم پەیامەمان بۆ هەموو خوشکانە، کاکە پابەند بن بە ئەمری خوای پەروەردگارەوە لە پۆشینی جلوبەرگدا چونکە حەرامییەکەی دە جار گوتومانە بەس بۆ خۆتان نییە خەڵک بە هۆی ئێوەوە تووشی حەرام ئەبێ، تۆ نەک ئەوەی کە قەرزاری تاوانەکانی خۆتی تۆ قەرزاری تاوانی نەزەری حەرامی خەڵکی، هەناسەی ساردی خەڵکی کە ئاخت بۆ هەڵدەکێشێ، لەبەرئەوە ئەم کارە مەکە، پابەند بە بەجلوبەرگی شەرعیەوە، بە نیسبەت ئەو خەڵکانەش کە ئەچن بەڕێزان ئەگەر ئێمە هیچ سەنتەرێکمان دەست نەکەوت، وە فێربوونی زمانەکە ناچاری بوو، یا ئێستا خوێندکارێک لە زانکۆ ناچارە بچێ گوێ لە مامۆستا بگرێ لە کۆلێژ، کۆلێژ لەوانەیە ئەو مامۆستایە پابەند نەبێ بە جلوبەرگی شەرعیەوە، ئەم خوێندکارە هیچ گوتانبار نابێ، چونکە ئەمە پرۆسەی فێرکردن و تەعلیمە وە بە دیلێکی تری نییە شەرعی تر لەمە بچێ لەو بەدیلە بخوێنێ و بڕوانامە بە دەست بێنێ، ئەڵێین ئەو کاتە بۆ ئەم کەسە ڕێگە پێ دراوە وە ان شاءالله گوناهبار نابێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک