گرتنی وێنە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ڕۆژانە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من دووکانی وێنەگریم هەیە تەنها وێنی موعامەلات دەگرم، ناچم بۆ حەفلە و بۆنەکان، چونکە دەزانم بە تەواوی حەرامە، ئایا وێنەی موعامەلات هیچ کێشەی هەیە وە ئایا شۆردنەوەی وێنە ئاساییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەڵێ ئەڵێین هیچ کێشەی نییە، گرتنی وێنەی موعامەلات بۆ خەڵک ئافرەت بێ، پیاو بێ، هەر کەسێک بێ هیچ گرفتی شەرعی دروست ناکا، وە ئەم وێنانە بۆ موعامەلات بە کاردێن وە موعمەلات خۆمان ئەزانین زەروورەتی ژیانی خەڵکە، لەبەر ئەوە مادەم خۆی لە حەفلە ئەپارێزێ وە لە وێنەی نامەشروع و نیمچە ڕووت دەپارێزێ کە خەڵک بچێ بەو شێوازە وێنە بگرێ تەنها وێنەی موعامەلات دەگرن هیچ گرفتێکی شەرعی نیە لەم وێنانە بەڕێزان.
لینک