22/10/2025 - 03:27 PM
67 بینراو

ساغکردنەوەی کاڵا لەژێر ناوی کاڵا یان براندێکی تردا.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من بە چاوی خۆم بینیومە چەندین مۆبیلیات و دوکانی قەنەفە و شوێنی تر مادەکانیان لە ئێرانەوە هێناوە کەچی دەڵێن لە تورکیاوە دەیهێنین، بە نرخی کاڵای تورکی دەیفرۆشن ئایا ئەمە دەبێتە هۆی حەرام بوونی ئیشەکانیان؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: سەد لە سەد، هەر کەسێک مەوادێک بێنێ ئەم مەوادە بە تەزویر بە ناوی مەواد یان بڕاندێکی ترەوە ساغ بکاتەوە کارەکەی حەرامە، لەبەرئەوە هەر بەڕێزێک مەفروزە مەوادەکەی لە چی دروست کردووە بە خەڵک بڵێ سادیقانە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (مَن غَشَّ فليسَ مِنِّي)، (هەر کەس فێڵاوی بێ لە ئێمە نییە)، بۆیە ئەو بەڕێزە مەوداکەی مالیزییە، تورکیە، سینییە، عیراقییە مەفروزە بیڵێ، زەرەنگەرێکی بەڕێز ئاڵتونەکەی ئێرانییە مەفروزە بڵێی ئێرانییە، عێراقیە، ئەڵێی عێراقییە، خەلیجی، ئەڵێی خەلیجیە، هەموو خاوەن کاڵایەک وایە ڕاستی و حەقیقەتی کاڵاکەی خۆت بە کڕیارەکەت بڵێ، فێڵی لێ بکەی، درۆی لەگەڵ بکەی، یا تەقلیدی مارکە بکەی، یا بۆ نموونە بچی ناوەکە بە شێوازێک بنووسی یەک پیتی بگۆڕی، چونکە ئەزانی خەڵکی عەوام سەرنجی ڕاناکێشێ گۆڕیوتە، دوای ئەڵێی وەڵا خۆ من کاکە بەناوی ئەو ماڕکەیە نەمهێناوە ئەوە نیە ئەوە پیتم گۆڕیوە، بەس خۆت زۆر باشە ئەزانی بۆیە چوویت ناوەکەت وەک ئەو هەڵکۆڵیووەو دەستکاری پیتێکت کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی عەوام لە سەدا نەوەتی خەڵک سەرنجی ئەو پیتە نادا بەو بڕاندە ئەیکڕێ، ئەو بڕاندەش نیە و ئەو کوالێتییە نییە و هی ئەو کارگەیەش نییە کە ئەو بە نییەتی ئەو کڕیویەتی، هەموو ئەمانە ئەچنە قاڵبی حەرام و دەست بڕینەوە وە داهاتی ئەمانەش حەرامە بەڕێزان، بۆیە ڕزقی خۆتان حەرام مەکەن، وە کاری تێک مەکەن کە خوای پەروەردگار لە خۆتان بڕەنجێنن، وە قەرزی خەڵک بۆ قیامەت مەخەنە ئەستۆی خۆتان، چونکە ئەمانە تەوبەش نەیسڕێتەوە، پارەی حەرامی خەڵک ئیلا ئەکەوێتە قیامەت، یا بێ بچی دوای گەردنی خۆت بە دوا کەس ئازاکەی کە تەپڵەکێک، کورسییەک، تاقمێکت پێ فرۆشتووە کە ئەمەش زۆر زۆر مەحاڵە، یا ئەوەتا لە قیامەت بەم قەرزانەی خەڵکەوە ئەچیتە قیامەت وە خەڵک لە قیامەت لە قەرزی خۆی خۆش نابێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک