وێنەی ئەو ئافرەتانەی لە کاڵا بازرگانییەکان دەدرێن.
بەڕێزێك ئەپرسێ: لەناو مارکێتەکان سابوون و شامپۆ و مەوادی تر دەفرۆشترێت کە وێنەی ئافرەتی لەسەرە، ئایا دەبێتە هۆی حەرام بوونیان گەر بیفرۆشین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر، ئێمە داماننەناون ئەم وێنانە، وەم وێنانە هی کارگەکان خۆیانە، وە وێنەکانیش زۆر کات زۆر بە شێوازێکی خراپ وەکو بڵێی ڕووت نین ئافرەتەکان، جاری وایە بە سەری ئافرەتەکەیە و قژی دیارە، ئەمە کاڵاکە خودی کاڵاکە خۆی وە بازرگانی کردن بە کاڵاکەوە حەرام ناکا، هەر چەندە ئەگەر ئێمە ئەم کاڵایانە بەرهەم بێنین مەفروزە ئەم جۆرە وێنانەی لێ نەدەین ئەگەر وێنەیشمان لێدا مەفروزە وێنەی نامەشروع نەبن وە ئافرەتی ڕووت یانیمچە رووت نەبن، لەبەرئەوە ئەکرێ بازرگانی بەم کاڵایانەوە بکرێ و گرفتێکی شەرعی دروست ناکات.
لینک